سەفین دزەیی: پێویستە بە یەکسانی ماف بە کورد و پێکهاتەکانی دیکەی سووریا بدرێت

بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەڵێت، سووریا وڵاتێكی گرنگی ناوچەکەیە و پێویستە هاوکاری بکرێت.

سەفین دزەیی، بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە کۆڕبەندی ئابووری لە داڤۆس گوتی:" سووریا وڵاتێکی گرنگی ناوچەکەیە، بەڵام وڵاتێکی دەوڵەمەند نییە، پێویستە هاوکاری بکرێت و ئەو هاوکارییەش تەنیا لەلایەن کۆمەڵگەی نێودەوڵەتییەوە دابین دەکرێت، بەڵام پێویستە ئامادەکاری باشی بۆ بکرێت.

ئاماژەی بەوەش کرد، "کورد لە سووریا مافیان لێزەوت دەکرا و تەنانەت مافی هاونیشتمانی بوونیان پێنەدەدرا، بۆیە پێویستە هەوڵەکان بەرەو هاونیشتمانی بوونی یەکسان بێت و کۆمەڵگەکانی وەك عەلەوی، دروز، کورد، کریستیان و تورکمانەکان خاوەن ماف بن."    

 

 

 
Fly Erbil Advertisment