هاتووچۆ لە پارێزگای هەولێر قەدەغەدەکرێت
.jpg)
K24 - هەولێر
ئەمڕۆ ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگای هەولێر بەشێوەی ئۆنلاین کۆدەبێتەوە و چەند بڕیارێک لەبارەی قەدەغەی هاتووچۆ دەدات و، بەپێی زانیارییەکانی پەیامنێری کوردستان 24، قەدەغەی هاتووچۆ رادەگەیەنرێت.
بڕیارەکانی ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگای هەولێر بۆ خۆپارێزین لە ڤایرۆسی کۆرۆنا. بەپێی زانیارییەکانی پەیامنێری کوردستان24 "هاتووچۆ لە نێوان پارێزگای هەولێر و پارێزگاکانی دیکە تاوەکو 3-7-2020 بە تەواوی رادەگیرێت".
وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان دوێنێ (چوارشەممە، 24-6-2020) پارێزگا و ئیداره سه‌ربه‌خۆكانی هه‌رێمی کوردستانی بۆ گرتنه‌به‌ری رێكاره‌كانی خۆپارێزی و راگه‌یه‌ندنی قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆ سه‌رپشك كرد.
پەیامنێری کوردستان24 هەروەها دەڵێ "هاتووچۆی ئۆتۆمۆبێل لەنێو شاری هەولێر و نێوان قەزا و ناحیەکان لە دوای کاتژمیر 05:00ـی ئێوارە تاوەکو 05:00ـی بەیانی بەتەواوی رادەگیرێت".
به‌رپرسانی ئیداری و ته‌ندروستی هه‌ولێر جه‌خت ده‌كه‌نه‌وه، بۆ دۆخی ئێستای هه‌ولێر و خۆپارێزی له مه‌ترسییه‌كانی ڤایرۆسی كۆرۆنا، باشترین رێگه راگه‌یاندنی قه‌ده‌غەی هاتووچۆیه.
یەکێکی دیکە لەو بابەتانەی ئەمڕۆ ژووری ئۆپەراسیۆنەکانی پارێزگای هەولێر بڕیاری لەسەر دەدات بەگوتەی پەیامنێری کوردستان24، ئەوەیە "سەرجەم بازاڕ و دووکان و شوێنە گشتییەکان دادەخرێن، بەڵام هەندێک شوێن بە مەرجی جێبەجێکردنی رێکاری تەندروستیی تووند، رێگە بە کردنەوەیان دەدرێت".
بەپێی داتاکانی وەزارەتی تەندروستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ژمارەی تووشبووان بە پەتای کۆرۆنا لە کۆتایی مانگی ئایارەوە رۆژانە بەشێوەیەکی بەرچاو زیاد دەکات و، تائێستاش (کاتژمێر 08:40ـی بەیانیی ئەمڕۆ) لە سنووری پارێزگای هەولێر هەزار و 61 کەس تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون، 20 کەس بەهۆی کۆرۆناوە گیانیان لەدەستداوە و 443 کەسیش ئاکتیڤ کەیسن، واتا ڤایرۆسەکە لە جەستەیان چالاکە.
هـ.ر.