په‌رله‌مانتارێکی عێراق: به‌شێوه‌یه‌كی چاوه‌ڕواننه‌كراو هه‌زاران ئه‌ندامی حه‌شدی شه‌عبی زیادیكردووه
دۆسیه‌ی چەکدارانی حه‌شدی شه‌عبی و ئه‌و بودجه زه‌به‌لاحه‌ی بۆی ته‌رخان ده‌كرێت لە عێراق، جارێكی دیكه سه‌رهه‌ڵده‌داته‌وه، به له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌وه‌ی به‌رده‌وام ژماره‌یان له زیادبووندایه و بارگرانی له‌سه‌ر بودجه‌ی وڵات داناوه.
لەماوەی ڕابردوودا حه‌شدی شه‌عبی تۆمەتبار دەکرا بەوەی هەزاران ناوی وەهمیی خستووەتە نێو لیستی دامەزراندنەوە، بۆ ئەوەی له‌و ڕێگه‌یه‌وه ملیارەها دیناری عێراقی بچێته خەزێنەی حزبەکان و به‌شێك له گرووپه چەکدارەکان، كه دواجار ئه‌و بودجه‌یه بۆ كاری بازرگانی و سەربازی دژی ئەمەریکییەکان به‌كارهێنراوه، هه‌روه‌ها به‌و پاره‌یه‌ی چنگیان ده‌كه‌وێت ده‌یان ده‌زگای ڕاگه‌یاندنیان بۆ هێرشكردنه سه‌ر هێزه سیاسییه مه‌ده‌نی و عه‌لمانییه‌كان دامه‌زراندووه.
سه‌جاد سالم، په‌رله‌مانتاری عێراق ئاشكرایكردووه، به‌شێوه‌یه‌كی چاوه‌ڕواننه‌كراو هه‌زاران ئه‌ندامی حه‌شدی شه‌عبی زیادیكردووه، گوتیشی، حه‌شد له‌ساڵی 2014 ته‌نها نزیكه‌ی 60 هه‌زار خۆبه‌خش بووه، به‌ڵام له‌ساڵی 2021 ژماره‌كه بۆ 100 هه‌زار چه‌كدار به‌رزبووەتەوە، هه‌روه‌ها له‌ساڵی 2023 ژماره‌كه گه‌یشته 236 هه‌زار كه‌س، ئه‌وه‌ی جێی سه‌رنجه له‌و ماوه كه‌مه‌دا چۆن 136 هه‌زار چه‌كدار زیادكراون.
بودجه‌ی حه‌شدی شه‌عبی له دارایی عێراق ساڵانه به‌خێرایی بەرزدەبێتەوە، به‌جۆرێك له بودجه‌ی ساڵی 2021، زیاتر له ملیارێك دۆلار بۆ حه‌شد ته‌رخانكرابوو، به‌ڵام ژماره‌كه له‌ساڵی 2023 بۆ 2 ملیار و 600 ملیۆن دۆلار به‌رزكراوه‌ته‌وه،. ئه‌مه له‌كاتێكدایه پێشتر سه‌رۆكی حه‌شدی شه‌عبی ڕایگه‌یانبدوو، ژماره‌ی چه‌كداره‌كانیان تا ده‌رچوونی بودجه‌ی 2022 و 170 هه‌زار ئه‌ندام بووه، به‌ڵام له‌ڕێگه‌ی پڕۆژه‌ی ئاسایشی خۆراك، نزیكه‌ی 30 هه‌زار ئه‌ندام به‌شێوه‌ی گرێبه‌ست زیادكران، ئه‌وكات ژماره‌یان بۆ سه‌رووی 200 هه‌زار ئه‌ندام زیادبوو.