دانیشتووانی دیوانییە: حکوومەت گوێ بە داواکارییەکانمان نادات

ده‌یان هاووڵاتیی دانیشتووی گه‌ڕه‌كێكی ناوه‌ڕاستی دیوانییه به‌هۆی نه‌بوونی خزمه‌تگوزارییه سه‌ره‌كی و سه‌ره‌تاییه‌كانی ژیانی ڕۆژانه‌یان، خۆپیشاندانی ناڕه‌زایه‌تی ده‌كه‌ن و داوا له به‌رپرسانی پارێزگاكه ده‌كه‌ن به زووترین كات وه‌ڵامی داواكارییه‌كانیان بده‌نه‌وه.
پێنجشه‌ممه، 23ـی كانوونی دووه‌می 2025، ده‌یان هاووڵاتیی دانیشتووی گه‌ڕه‌كی ئه‌فسه‌ران له ناوه‌ڕاستی پارێزگای دیوانییه له دژی نه‌بوونی خزمه‌تگوزارییه سه‌ره‌كی و سه‌ره‌تاییه‌كانی ژیانی ڕۆژانه‌یان، خۆپیشاندانی ناڕه‌زایه‌تییان كرد.
خۆپیشانده‌ران ڕایانگه‌یاندووه، به‌رپرسانی شاره‌كه‌یان له دابینكردنی خزمه‌تگوزارییه‌كان كه‌مته‌رخه‌من و گرنگی به جێبه‌جێكردنی داواكارییه‌كانیان ناده‌ن.
خۆپیشانده‌ران جه‌ختیان كردووه‌ته‌وه، حكوومه‌ت بۆ جێبه‌جێكردنی داواكارییه‌كانیان هیچ جووڵه و ده‌ستپێشخه‌رییه‌كی بۆ ڕاستكردنه‌وه‌ی ئه‌و باره خواره‌ی واقیعی خراپی خزمه‌تگوزارییه‌كانیی شاره‌كه‌یان نییه. گوتووشیانه تا ئه‌و كاته‌ی داواكارییه‌كانیان جێبه‌جێ ده‌كرێت، له خۆپیشاندانی ناڕه‌زایه‌تیی به‌رده‌وام ده‌بن.
هه‌ینی، 17ـی كانوونی دووه‌می 2025، دانیشتووانی گه‌ڕه‌كی ته‌قیه له پارێزگای دیوانییه له دژی نه‌بوونی خزمه‌تگوزارییه گشتییه‌كانی ئاو، كاره‌با، ئاوه‌ڕۆ و ڕێگه‌وبان و چه‌ند خزمه‌تگوزارییه‌كی دیكه خۆپیشاندانیان كرد.
خۆپیشانده‌ران داوایان له محه‌ممه‌د شیاع سوودانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق كرد، فه‌رمان به حكوومه‌تی خۆجێی پارێزگاكه‌یان بكات، كۆنته‌راتی 42 گه‌ڕه‌كی پارێزگاكه كه به یه‌ك به‌ڵێنده‌ر دراوه، وه‌ربگرێته‌وه و به‌سه‌ر چه‌ند به‌ڵێنده‌رێك دابه‌ش بكرێت بۆ ئه‌وه‌ی كار و پرۆژه خزمه‌تگوزارییه‌كان خێراتر جێبه‌جێ بكرێن.
خۆپیشانده‌ران جه‌ختیان كردەوە، گه‌ڕه‌كه‌كه‌یان بێ ئاوی خاوێن و ئاوه‌ڕۆی پێویست و شه‌قامی قیڕتاوكراو و شۆسته و چه‌ندین خزمه‌تگوزاری دیكه‌یه.
خۆپیشانده‌ران ڕایانگه‌یاندبوو، به‌هۆی نه‌بوونی خزمه‌تگوزارییه‌كانه‌وه ژیانیان وه‌كوو ژیانی چاخه‌كانی ناوه‌ڕاسته.