سەرۆک بارزانی و وەزیری بەرگریی عێراق کۆبوونەوە

K24 - هەولێر
سەرۆك بارزانی لە پیرمام پێشوازی لە جومعە عناد سەعدوون، وەزیری بەرگریی عێراق و شاندێكی یاوەری كرد.
لە دیدارەكەی ئەمڕۆ (پێنجشەممە، 25-6-2025) وەزیری بەرگریی عێراق سڵاوی سەرۆك وەزیرانی عێراقی بە سەرۆك بارزانی گەیاند و، كورتەیەكی لە بارودۆخی ئەمنی و سیاسیی عێراق و هەڕەشەی داعش لە پارێزگاكانی ناوەندی عێراق خستەڕوو.
هەر لەو كۆبوونەوەیەدا جەخت لەسەر هەماهەنگیی نێوان هەرێمی كوردستان و حكومەتی عێراق لە رووبەڕووبوونەوەی تیرۆر، برەودانی كولتووری پێكەوەژیانی نێوان پێكهاتەكان كرایەوە.
لەم دیدارەدا سەرۆك بارزانی هیوای سەركەوتنی بۆ وەزیری بەرگریی عێراق خواست لە ئەرك و كارەكانیدا.
هـ.ر.
