ئەحمەد شەرع: ڕێگە بە بوونی چەکدارانی بیانی لە سووریا نادەین

بەرپرسی دەسەڵاتی نوێی سووریا ڕایدەگەیەنێت: پەکەکە و یەپەگە پرسی داعش بۆ بەرژەوەندیی خۆیان دەقۆزنەوە، دەشڵێت: یەپەگە داواکاریی ئێمەی بۆ کۆنتڕۆڵکردنی چەک جێبەجێ نەکردووە.
پێنجشەممە 23ـی کانوونی دووەمی 2025، ئەحمەد شەرع، بەرپرسی دەسەڵاتی نوێی سووریا ئاماژەی بەوە کرد، سزاکان بەسەر ڕژێمی سووریا سەپێندرابوون نەوەک گەلی سووریا، دەشڵێت: پێویستە ئەمەریکا سزاکانی سەر سووریا هەڵگرێت.
بەرپرسی دەسەڵاتی نوێی سووریا دەڵێت: ڕێگە بەبوونی چەکدارانی بیانی لە سووریا نادەین و ڕێگە بە پێشڕەوییەکانی ئیسرائیل بۆ سەر خاکی سووریا نادەین، دەڵێت: پەکەکە و یەپەگە پرسی داعش بۆ بەرژەوەندیی خۆیان دەقۆزنەوە، دەشڵێت: یەپەگە داواکاریی ئێمەی بۆ کۆنتڕۆڵکردنی چەک جێبەجێ نەکردووە.