ڕۆژی جیهانیی 'نووسین بە دەست' و کاریگەرییەکانی لەسەر لایەنە جیاوازەکانی مرۆڤ

ڕێككه‌وتی 23ـی كانوونی دووه‌می هه‌موو ساڵێك به ڕۆژی جیهانیی "نووسین به ده‌ست" داده‌نرێت و ئه‌م ڕۆژه له به‌شێك له وڵاتانی جیهان به‌تایبه‌تی له ئه‌مه‌ریكا به‌رز ڕاده‌گیرێت و چالاكی جۆراوجۆری تێدا به‌ڕێوه ده‌چێت.
ده‌ركه‌وتنی ته‌كنه‌لۆجیا و ئامێره پێشكه‌وتووه‌كان كه بیرۆكه‌ی نووسینی نه‌ریتییان كاڵ كردووه‌ته‌وه، به‌ڵام تا دێت بانگه‌وازه‌كان بۆ به‌ڕێوه‌چوونی چالاكییه‌كانی به‌رزڕاگرتنی ڕۆژی جیهانیی نووسین به ده‌ست له لایه‌ن پسپۆرانی مێژوویی، ئه‌ندازیاری، ڕۆشنبیری و ده‌روونی زیاتر ده‌بن.
هه‌ر چه‌نده پێشكه‌وتنه‌كانی ته‌كنه‌لۆجیا زۆر خێران و وایكردووه نووسین به ده‌ست له‌سه‌ر ئاستی په‌روه‌رده و فێربوون و دامه‌زراوه‌كانی كه‌رته‌كانی گشتی و تایبه‌ت، كاڵ ببێته‌وه، ته‌نیا خه‌ریكه باوی قه‌ڵه‌م و كاغه‌ز نامێنێت و به ئه‌لیكترۆنی ده‌كرێن، به‌ڵام پسپۆرانی بواره جیاجیاكان، به پێویستی ده‌زانن پارێزگاری له شێوه‌ی نووسینی نه‌ریتی بكرێت.
نووسه‌ران، خۆشنووسان و وێنه‌كێش و شێوه‌كاران له‌سه‌ر ئاستی وڵاتانی جیهان، خوازیارن ئه‌م ڕۆژه بكرێته ڕۆژێكی فه‌رمی له هه‌موو وڵاتانی جیهان دانی پێدا بنرێت بۆ ئه‌وه‌ی له‌ژێر كاریگه‌رییه‌كانی پێشكه‌وتنه‌كانی ته‌كنه‌لۆجیاوه له‌نێو نه‌چێت.
شاره‌زایانی بواری ده‌روونی پێیان وایه هه‌موو مرۆڤێك له نووسیندا خاوه‌نی خاسێت و تایبه‌تمه‌ندیی خۆیه‌تی وه‌كوو چۆن خاوه‌نی په‌نجه‌مۆری تایبه‌ته، ته‌نانه‌ت به‌هۆی شێوازی نووسین و ده‌ربڕین و شێوه‌ی گرتنی قه‌ڵه‌م به په‌نجه‌كانییه‌وه، ده‌كرێت ئاماژه ده‌روونییه‌كانی كه‌سه‌كه بناسرێنه‌وه.
له‌م باره‌وه، میكائیل ڤینۆگرادۆڤ، پزیشكی ده‌روونیی ڕووسی پێی وایه، له میانی ئه‌م تایبه‌تمه‌ندی و خاسێته‌وه ده‌توانرێت تاوانه‌كان ئاشكرا بكرێن و دادوه‌ران و لێكۆڵیارانی دادیی سوود له شێوازی گرتنی قه‌ڵه‌م به ده‌ست و په‌نجه‌كان وه‌ربگرن بۆ ئاشكراكردنی دۆخی ڕووداوه‌كان.
هه‌ندێک له لێكۆڵینه‌وه و توێژینه‌وه زانستییه‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن، نووسین به ده‌ست په‌ره به جووڵه‌ی وردی كه‌سه‌كان ده‌دات و به‌شداری ده‌كات له پێشخستنی مێشك و هه‌مان ڕۆڵی مۆسیقا و وێنه‌گرتن و هونه‌ره‌كانی دیكه ده‌دات له به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی مرۆڤ.