سەباح سوبحی: پێشنیازەکەی سوودانی بۆ پەرلەمان کارێکی تاکەکەسییە

سەباح سوبحی
سەباح سوبحی

ئەندامێكی لیژنەی نەوت و گاز لە پەرلەمانی عێراق دەڵێت: سوودانی به‌ فشاری چه‌ند لایه‌نێك پێشنیازی کردووە ‌ داهاتی فرۆشتنی نەوتی هەرێمی کوردستان بچێتە گەنجینەی وڵات.

پێنجشەممە 23ـی کانوونی دووەمی 2025، سەباح سوبحی، ئەندامی لیژنەی نەوت و گاز لە پەرلەمانی عێراق بە کوردستان24ـی راگەیاند: هەر پێشنیازێك لەلایەن سەرۆکوەزیرانی عێراقەوە بێتە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، پێویستە لە ئەنجومەنی وەزیران دەنگی لەسەر بدرێت، بۆیە  پێشنیازەکەی سوودانی بۆ پەرلەمان کارێکی تاکەکەسی بووە.

سەباح سوبحی ئاماژەی بەوەشدا، سەرۆکوەزیرانی عێراق لەژێر فشاری چەند لایەنێکی شیعەدایە و داوا دەکات داهاتی فرۆشتنی نەوتی هەرێمی کوردستان بچێتە گەنجینەی وڵات و دواتر لەو پارەیە تێچووی بەرهەمهێنانی نەوت دەربکات.