ترەمپ: دەمەوێت دەستبەجێ لەگەڵ پوتین کۆببمەوە

سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا ڕایده‌گه‌یه‌نێت، ئاماده له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی ڕووسیا كۆ ببێته‌وه؛ ده‌شڵێت، سه‌رۆكی ئۆكرانیاش ئاماده‌یه له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی ڕووسیا ڕێكبكه‌وێت.
پێنجشه‌ممه، 23ـی كانوونی دووه‌می 2025، دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا له كۆشكی سپی به ڕۆژنامه‌نووسانی ڕایگه‌یاند، ئه‌مه‌ریكا هاوپه‌یمانی ئه‌تڵه‌نتیك (ناتۆ) ده‌پارێزێت، به‌ڵام ناتۆ ناتوانێت ئه‌مه‌ریكا بپارێزێت.
سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، كارێكی باشه ئه‌گه‌ر كێشه‌كانی په‌یوه‌ست به ئێران چاره‌سه‌ر بكرێن.
دۆناڵد تره‌مپ جه‌ختیشی كرده‌وه، كه ده‌یه‌وێت ده‌ستبه‌جێ له‌گه‌ڵ ڤلادیمێر پوتین، سه‌رۆكی ڕووسیا كۆ ببێته‌وه و پرسه‌كان به دووقۆڵی چاره بكه‌ن.
سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا هه‌روه‌ها سه‌رنجی بۆ ئه‌وه‌ش ڕ‌اكێشا، ڤۆلۆدیمێر زیلینسكی، سه‌رۆكی ئۆكرانیا ئاماده‌یە شه‌ڕ له‌گه‌ڵ ڕووسیا ڕابگرێت.