کەشناسی هەرێم: ئەمڕۆ ئاسمان لە نێوان نیمچە هەور و هەوری تەواو دەبێت

بەشی پێشبینی کەشناسیی هەرێمی کوردستان لە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتووی بڵاو کردەوە.
ئاماژە بەوە کراوە، کەشی پێشبێنیکراوی ئەمڕۆ هەینی، 24کانوونی دووەمی 2025، ئاسمان لە نێوان نیمچە هەور و هەوری تەواو دەبێت و پلەکانی گەرماش، نزیک دەبنەوە لە تۆماركراوەكانی دوێنێ.
ڕاشیگەیاندووە، بۆ سبەینێ شەممە، 25ـی کانوونی دووەمی 2025، ئاسمان بەگشتی نیمچە هەور دەبێت و پلەکانی گەرماش، بە نزیکەیی 1-2 پلە بەرزتر دەبێت بەراورد بە ئەمڕۆ.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر: 15 پلەى سیلیزى
سلێمانی: 13پلەى سیلیزى
دهۆک: 16 پلەى سیلیزى
کەرکووک: 17 پلەى سیلیزى
زاخۆ: 16 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە: 14 پلەى سیلیزى
گەرمیان: 19 پلەى سیلیزى