چیایی تەیموور: ناكرێت نووسراو به بێ ئاگاداریی سوودانی بنێردرێته پهرلهمان
ئەندامێکی پەرلەمانی عێراق دەڵێت: هەندێك هێز و لایەن لە ڕێگەی بڕینی بەشە بودجەی هەرێمی کوردستان دەیانەوێت شکستی خۆیان لە دابینکردنی خزمەتگوزاریی لە ناوەڕاست و باشووری عێراق بشارنەوە.
هەینی 24ـی کانوونی دووەمی 2025، چیایی تەیموور، ئەندامی پەرلەمانی عێراق، تایبەت بە کوردستان24ـی ڕاگەیاند: ناکرێت نووسراوێك لە ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراقەوە بە بێ ئاگاداریی سەرۆک وەزیرانی عێراق بنێردرێتەوە پەرلەمان.
چیایی تەیموور ئاماژەی بەوەش دا، هەندێك هێز و لایەن لە ڕێگەی بڕینی بەشە بودجەی هەرێمی کوردستان دەیانەوێت شکستی خۆیان لە دابینکردنی خزمەتگوزاری لە ناوەڕاست و باشووری عێراق بشارنەوە.
هەر ئەمڕۆ سیپان شێروانی، ئەندامی لێژنەی ئابووری و بازرگانی و پیشەسازیی پەرلەمانی عێراق، گوتی: پێویستە ئەو پێشنیازەی کە ڕۆژی ڕابردوو لەبارەی هەناردەکردنەوەی نەوت و فرۆشتنی هاتووەتە پەرلەمان لەگەڵ هەموارکردنی لێژنەی دارایی بەلاوە بنرێت.
گوتیشی: پێویستە کار لەسەر نووسراوەکەی حکوومەت بکرێت کە لە مانگی تشرینی دووەمی ساڵی ڕابردوو رەوانەی پەرلەمان کرابوو.