ئەمەریکا هەماهەنگی لەگەڵ ئیدارەی نوێی سووریا بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی داعش دەکات

ڕۆژنامەی واشنتن پۆستی ئەمەریکی لەسەر زاری چەند بەرپرسێکی باڵای ئەمەریکاوە ئاشکرای کردووە؛ واشنتن لەگەڵ ئیدارەی نوێی سووریا بە سەرکردایەتیی ئەحمەد شەرع، هەماهەنگیی هەواڵگریی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی داعش کردووە.

بەگوتەی ئەو بەرپرسانە، هەڵوەشاندنەوەی پیلانی داعش بۆ هێرشکردنە سەر مەزاری سەیدە زەینەب لە دیمەشق، ئەنجامی هەماهەنگیی هەواڵگریی ئەمەریکا بووە لەگەڵ ئیدارەی نوێی سووریا.

بەرپرسانی ئەمەریکا جەختیان لەوە کردووەتەوە؛ هەماهەنگییان لەگەڵ ئیدارەی نوێی سووریا لە ئەنجامی نیگەرانیانە لە ئەگەری سەرهەڵدانەوەی داعش لەناوچەکە.

ڕۆژی پێنجشەممە 23ـی کانوونی دووەمی 2025، ئەحمەد شەرع، بەرپرسی دەسەڵاتی نوێی سووریا گوتی: ڕێگە بەبوونی چەکدارانی بیانی بۆ سەر خاکی سووریا نادەین، باسی لەوەش کرد، پەکەکە و یەپەگە پرسی داعش بۆ بەرژەوەندیی خۆیان دەقۆزنەوە، هەروەها یەپەگە داواکاریی ئێمەی بۆ کۆنتڕۆڵکردنی چەک جێبەجێ نەکردووە.