ئەنجوومەنی سێناتی ئەمەریکا وەزیری بەرگریی هەڵبژارد

ئەنجوومەنی سێناتی ئەمەریکا دەنگی لەسەر هەڵبژاردنی وەزیری بەرگریی وڵاتەکەیان دا، دوای ئەوی ئەنجامی دەنگەکان یەکسان بوون، جێگری سەرۆکی ئەمەریکا هاتە ئەنجوومەنەکە و دەنگی لە بەرژەوەندی پیت هێگسێت دا.
بەربەیانی شەممە 25ی کانوونی دووەمی 2025، پیت هێگسێت، لە لایەن ئەنجوومەنی سێناتی ئەمەریکا و بە دەنگی جێگری سەرۆکی ئەمەریکا، وەک وەزیری بەرگری ئەمەریکا هەڵبژێردرا.
لەبەر ئەوەی پیت هێگسێت پێشکەشکاری پێشووی فۆکس نیوز، بە چەند کەیسێکی هەڵسوکەوتی نادروستی سێکسی و خواردنەوەی کحول تۆمەتبار کراوە، ئەمەش ترسێکی زۆری لە شێوازی بەڕێوەبردنی وەزارەتی بەرگری هێناوەتە کایە، بۆیە دیموکراتەکان و چەند ئەندامێکی کۆمارییەکان دەنگی لە دژی ئەو کاندیدی داوە، لە کۆی 100 ئەندامی بەشداربوو ئەنجوومەن سێناتی ئەمەریکا، 50 ئەندام دەنگیان بە بەڵێ دا و 50 ئەندامیش دەنگیان لە دژی دا.
بۆ یەکلاکردنەوەی ئەنجامی دەنگدانەکە، پێویستی بە دەنگی جێگری سەرۆک ئەمەریکا هەبووە بەمەش جەی دی ڤانس، هاتە ئەنجوومەنی سێنات و لە بەرژوەندی پیت هێگسێت دەنگی دا و بەفەرمی وەک وەزیری بەرگریی ئەمەریکا هەڵبژێردرا.
لە مێژووی ئەمەریکادا، ئەمە دووەم جارە کە جێگری سەرۆکی ئەمەریکا بێتە ئەنجوومەنی سێنات بۆ یەکلاکردنەوەی ئەنجامی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی کاندیدی کابینە.