زیلینسکی داوا لە هاوپەیمانەکانی دەکات نوێنەری ئۆکرانیا لە دانوستانەکانیان لەگەڵ ڕووسیا بەشدار بێت

سه‌رۆكی ئۆكرانیا به پێویستی ده‌زانێت هاوپه‌یمانه‌كانی وڵاته‌كه‌ی كار بۆ دیاریكردنی فۆرمۆلێك بۆ هه‌ر گفتوگۆیه‌كی ئاشتیی له‌گه‌ڵ ڕووسیا بكه‌ن؛ هاوكات به‌شداریی نوێنه‌ری وڵاته‌كه‌ی له دانوستانێكی له‌م شێوه‌یه به پێویست زانیوه.
شه‌ممه، 25ـی كانوونی دووه‌می 2025، ڤۆلۆدیمێر زیلینسکی، سه‌رۆكی ئۆكرانیا له كۆنفرانسێكی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند، پێویسته هاوپه‌یمانه‌كانی وڵاته‌كه‌ی كار بۆ دیاریكردنی فۆرمۆلێك بكه‌ن بۆ هه‌ر گفتوگۆیه‌كی ئاشتیی له‌گه‌ڵ ڕووسیا.
ڤۆلۆدیمێر زیلینسکی جه‌ختیشی له پێویستی به‌شداریی ئۆكرانیا له دانوستانێكی له‌م شێوه‌یه كرده‌وه به ئامانجی به‌ڕێوه‌چوونی گفتوگۆیه‌كی سه‌ركه‌وتوو.
زیلینسکی گوتیشی، تێگه‌یشتنی بۆ شێوه جیاجیاكانی گفتوگۆی هاوپه‌یمانه‌كانی ئۆكرانیا هه‌یه، بۆیه سه‌رنج ده‌خه‌نه سه‌ر ڕێككه‌وتنێكی ئاشتییانه و دادپه‌روه‌ر.
سه‌رۆكی ئۆكرانیا هه‌روه‌ها دووپاتی كرده‌وه، به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ر دانوستانێكی نێوان هاوپه‌یمانه‌كانی وڵاته‌كه‌ی و ڕووسیا به‌بێ به‌شداریی نوێنه‌ری ئۆكرانیا، ئه‌نجامێكی ڕاسته‌قینه‌یان نابێت.