ڕۆژنامەیەک: ئەمەریکا زانیاریی هەواڵگریی لەبارەی داعش بە دیمەشق داوە

ڕۆژنامه‌یه‌كی ئه‌مه‌ریكی ئاماژه به‌وه ده‌كات، وڵاته‌كه‌ی زانیاریی هه‌واڵگریی نهێنی له باره‌ی هه‌ڕه‌شه‌كانی داعش به ده‌سه‌ڵاتدارانی نوێی سووریا داوه؛ ده‌شڵێت، له‌م چوارچێوه‌یه‌دا پیلانێكی ڕێكخراوه بۆ هێرشكردنه سه‌ر مه‌زارێكی ئایینی پووچه‌ڵ كراوه‌ته‌وه.
شه‌ممه، 25ـی كانوونی دووه‌می 2025، ڕۆژنامه‌ی "واشنتن پۆست"ـی ئه‌مه‌ریكی بڵاوی كرده‌وه، چه‌ند به‌رپرسێكی باڵای ئه‌منی و سه‌ربازی له ئیداره‌ی بایدن و دۆناڵد تره‌مپدا، ڕایانگه‌یاندووه، وڵاته‌كه‌یان زانیاریی زۆر ورد و هه‌ستیاریی هه‌واڵگرییان به سه‌ركردایه‌تیی نوێی سووریا داوه له‌باره‌ی هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسییه‌كانی ڕێكخراوی داعش له سووریا.
به پێی ڕۆژنامه‌كه، زانیارییه پێشوه‌خته‌كانی هه‌واڵگریی ئه‌مه‌ریكا كه به ده‌سه‌ڵاتدارانی نوێی سووریایان داوه، بووه هۆی پووچه‌ڵكردنه‌وه‌ی نه‌خشه‌یه‌كی ڕێكخراوی داعش بۆ هێرشكردنه سه‌ر مه‌زارێكی ئایینی له ده‌ره‌وه‌ی دیمه‌شق له‌م مانگه‌دا.
ڕۆژنامه‌ی "واشنتن پۆست" ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، ئاڵوگۆڕی زانیارییه هه‌واڵگرییه‌كان له‌نێوان به‌رپرسانی ئه‌مه‌ریكی و به‌رپرسانی ده‌سته‌ی ته‌حریر شام ڕاسته‌وخۆ بووه به‌بێ ئه‌وه‌ی لایه‌نی سێیه‌م وه‌كوو نێوه‌ندگر به‌شدار بووبێت.
واشنتن پۆست ڕوونیشی كردووه‌ته‌وه، لایه‌نی ئه‌مه‌ریكا پێشوه‌خته لایه‌نی ده‌سه‌ڵاتدارانی نوێی سووریایان له كۆبوونه‌وه‌یه‌ك بۆ ئاڵوگۆڕی زانیاریی له‌باره‌ی مه‌ترسییه‌كانی داعش ئاگه‌دار نه‌كردووه‌ته‌وه و به‌ڵكوو ڕاسته‌وخۆ كۆبوونه‌وه‌كان به‌ڕێوه چوون.
11ـی كانوونی دووه‌می 2025، ده‌سه‌ڵاتی نوێی سووریا هه‌وڵێكی چه‌كدارانی داعشی بۆ ته‌قاندنه‌وه‌ی مه‌زاری سه‌یده زه‌ینه‌ب پووچه‌ڵ كرده‌وه. به‌رپرسانی ئه‌مه‌ریكی به ڕۆژنامه‌كه‌یان گوتووه، پووچه‌ڵكردنه‌وه‌ی ئه‌م هه‌وڵه، به‌هۆی پێدانی زانیاریی هه‌واڵگریی نهێنی ئه‌مه‌ریكییه‌كان بووه به ده‌سه‌ڵاتی نوێی سووریا.