محه‌ممه‌د ئیسماعیل: سه‌رۆك بارزانی خه‌مخۆری دۆزی گه‌لی كورده‌

محه‌ممه‌د ئیسماعیل، سکرتێری ئەنجوومەنی نیشتمانی کورد لە سووریا (ئەنەکەسە)
محه‌ممه‌د ئیسماعیل، سکرتێری ئەنجوومەنی نیشتمانی کورد لە سووریا (ئەنەکەسە)

لە ڕۆژئاوای کوردستان ڕۆڵی سەرۆک بارزانی لە چارەکردنی کێشەی کورد لە پارچەکانی دیکەی کوردستاندا به‌رز ده‌نرخێنن و کەسایەتییە سیاسییەکان و چالاکوانان دەڵێن: کە سەرۆک بارزانی له‌ خەمی هەموو دۆزی کوردە و هەر لایەنێکی نێودەوڵەتیش بیەوێت له‌باره‌ی دۆزی كورده‌وه‌ وتوێژ بكات پێویستە ڕوو لە سەرۆک بارزانی بکات.

محه‌ممه‌د ئیسماعیل، سکرتێری ئەنجوومەنی نیشتمانی کورد لە سووریا (ئەنەکەسە)، بە کوردستان24ـی ڕاگەیاند: سه‌رۆك بارزانی خه‌مخۆری دۆزی گه‌لی كورده‌، هەروەها سەرۆک وەک باوکی گەلی کوردە.

سکرتێری ئەنەکەسە، ئاماژەی بەوە دا، هەر لایەنێکی نێودەوڵەتیش بیەوێت له‌باره‌ی دۆزی كورده‌وه‌ وتوێژ بكات پێویستە ڕوو لە سەرۆک بارزانی بکات.

لای خۆیەوە شیڤان ئیبراهیم، چالاکوان، گوتی: سەرۆک بارزانی هەوڵ دەدات لایەنە کوردییەکانی ڕۆژئاوای کوردستان لەیەکتر نزیک بکاتەوە بۆ ئەوەی بتوانن وەک یەک شاند لە دیمەشق کۆببنەوە و داوای مافەکانیان بکەن.

هاوکات گوتیشی: لە باکووری کوردستانیش، سەرۆک بارزانی پشتیوانیی لە سەرکەوتنی پرۆسەی ئاشتی دەکات، بۆ کۆتایی هێنان بە شەڕی چەکداری و دابینکردنی کەشێکی سەقامگیر بۆ کوردانی باکوور بۆ ئەوەی بە ئازادی و ئاشتی بژین.