ئانۆ جەوهەر: پێكهوهژیان خاڵێكی بههێزی ههرێمی كوردستانه
وەزیری گواستنەوە و گەیاندنی هەرێمی کوردستان، ڕایگەیاند: یەكێك لە خاڵە بەهێزەكانی هەرێمی كوردستان بەرانبەر كۆمەڵگەی نێودەوڵەتیی ئەوەیە هەموو پێكهاتەی نەتەوەیی و ئایینی لە هەرێمی كوردستان بەبێ كێشە دەژین.
شەممە 25ـی کانوونی دووەمی 2025، ئانۆ جەوهەر، وەزیری گواستنەوە و گەیاندنی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بەسەردانێكی فەرمی لە ئەمەریكایە و بە كوردستان24ـی گوت: ئەو پێكەوەژیانەی لە هەرێمی کوردستان هەیە، سامانێكی زۆر گرنگە دەبێت پارێزگاریی لێ بكەین.
وەزیری گواستنەوە و گەیاندنی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، دەڵێت: یەكێك لە خاڵە بەهێزەكانی هەرێمی كوردستان بەرانبەر كۆمەڵگەی نێودەوڵەتیی ئەوەیە هەموو پێكهاتەی نەتەوەیی و ئایینی لە هەرێمی كوردستان بەبێ كێشە دەژین.
هاوکات گوتیشی: ئێمەش كاتێك لەگەل سیناتۆر و سەركردەكان كۆدەبینەوە پێزانین و رێزی زۆریان بۆ هەرێمی کوردستان هەیە.