كۆرۆنا بووه‌ته هۆی كرانه‌وه‌ی 9 هه‌زار سایتی سێكسی
تێیاندا منداڵان بۆ كاری سێكسی به‌كارده‌هێنرێن

K24 – هه‌ولێر:
به‌ڕێوبه‌ری نووسینگه‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تاوان و مادده هۆشبه‌ره‌كان، "غاده والی" رایگه‌یاند، 9 هه‌زار سایتی سێكسی له ئاستی جیهاندا ده‌ستنیشانكراون، كه دوای سه‌رهه‌ڵدانی كۆرۆنا كراونه‌ته‌وه و تێیاندا منداڵان بۆ كاری سێكسی به‌كارده‌هێنرێن.
غاده والی گوتیشی: مانه‌وه‌ی خێزان و منداڵان بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر له‌به‌رده‌م ئینته‌رنێت رووبه‌ڕووی مه‌ترسیان ده‌كاته‌وه و ره‌نگه بكه‌ونه تۆڕی بانده‌كانی بازرگانیكردن به مرۆڤ و به‌كارهێنانیان له بواری سێكسدا.
روونیشیكرده‌وه، له‌گه‌ڵ داخستنی سنوور و راگرتنی گه‌شته ئاسمانییه‌كان، ئێستا بازرگانیكردن به مادده‌ی هۆشبه‌ر چووه‌ته بواری ئه‌لیكترۆنییه‌وه.
هه‌روه‌ها گوتی: به گوێره‌ی راپۆرتی تایبه‌ت به مادده‌ی هۆشبه‌ر له جیهاندا بۆ ساڵی 2020، كه له لایه‌ن نووسینگه‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان تایبه‌ت به مادده‌ی هۆشبه‌ر و تاوان (UNODC) ده‌ریخستووه، به‌راورد به 2018، به رێژه‌ی له‌سه‌دا 30 به‌كارهێنانی خه‌ڵك له بازرگانی مادده‌ی هۆشبه‌ر زیادیكردووه و له 2018دا 269 ملیۆن كه‌س له‌و بازرگانییه تێوه‌گلاون.
هه‌روه‌ها له 2017دا به‌راورد به 2008 به رێژه‌ی 25 له‌سه‌د ژماره‌ی ئه‌وكه‌سانه زیادی كردووه، كه به هۆی به‌كارهێنانی مادده هۆشبه‌ره‌كان گیانیان له‌ده‌ستداوه و ژماره‌یان گه‌یشتووه‌ته 585 هه‌زار كه‌س.