لایەنگرانی 'جیابوونەوەی کالیفۆرنیا لە ئەمەریکا' هەڵمەتەکەیان دەست پێ دەکەن

لایه‌نگرانی جوودابوونه‌وه‌ی ویلایه‌تی كالیفۆرنیا له ئه‌مه‌ریكا گڵۆپی سه‌وزیان بۆ هه‌نگاوه‌كانی جیابوونه‌وه‌ی ویلایه‌ته‌كه‌یان بۆ هه‌ڵكرا؛ هاوكات به گوێره‌ی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ویلایه‌ته‌كه، بۆ ئه‌م پرۆسه‌یه پێویست به كۆكردنه‌وه‌ی زیاتر له پێنج سه‌د هه‌زار ئیمزا هه‌یه.
دووشه‌ممه، 27ـی كانوونی دووه‌می 2025، ڕۆژنامه‌ی "ئیندیپێندێنت" بڵاوی كرده‌وه، ڕێكخه‌رانی هه‌ڵمه‌تی جیابوونه‌ی ویلایه‌تی كالیفۆرنا له ئه‌مه‌ریكا به ڕابه‌رایه‌تی ماركۆس ڕۆیز ئیڤانز، توانیویانه ڕه‌زامه‌ندی بۆ ده‌ستپێكردنی هه‌ڵمه‌تی جیابوونه‌وه‌ی ویلایه‌ته‌كه‌یان له سه‌ره‌تای ساڵی 2028ـدا به ده‌ست بهێنن.
ڕۆژنامه‌ی "ئیندیپێندێنت" له‌سه‌ر زاری ئیڤانز بڵاوی كردووه‌ته‌وه، مۆڵه‌تیان پێ دراوه هه‌ڵمه‌تی كۆكردنه‌وه‌ی ئیمزا ده‌ست پێ بكه‌ن و تاوه‌كوو 22ـی ته‌ممووزی 2025، ئه‌و ئیمزایانه ڕاده‌ستی به‌پرسانی هه‌ڵبژاردنه‌كانی ویلایه‌ته‌كه‌یان بكه‌ن.
ئیڤانز ڕایگه‌یاندووه، ده‌رچوونی كالیفۆرنیا له ئه‌مه‌ریكا مانای وایه گه‌لی كالیفۆرنیا بڕیار له یاساكانی ده‌دات، نه‌ك به پێچه‌وانه‌وه وه‌كوو ئێسته له لایه‌ن بیرۆكراسییه ناهه‌ڵبژێردراوه‌كان له واشنتنه‌وه یاساكانی ده‌رده‌چێت.
ئیڤانز كه به سه‌رسه‌ختترین نه‌یاری دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا داده‌نرێت، له‌وه‌ته‌ی ساڵی 2012ـوه هه‌واڵی جیابوونه‌وه‌ی ویلایه‌ته‌كه‌یان له ئه‌مه‌ریكا ده‌دات.
ویلایه‌تی كالیفۆرنیا كه خاوه‌نی چڕی دانیشتووانه، به پێی سندووقی نێوده‌وڵه‌تیی دراو پێنجه‌مین گه‌وره‌ترین ئابووریی جیهانی هه‌یه.