ئاگر لە باڵیۆزخانەی عێراق لە هۆڵەندا کەوتەوە

ئاگر له باڵه‌خانه‌ی باڵیۆزخانه‌ی عێراق له شاری لاهای هۆڵه‌ندی كه‌وتووه‌ته‌وه و به پێی زانیارییه‌كان هیچ زیانێكی گیانی نه‌بووه.
دووشه‌ممه، 27ـی كانوونی دووه‌می 2025، ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندن بڵاویان كرده‌وه، ئاگر له نهۆمی سه‌ره‌وه‌ی باڵه‌خانه‌ی باڵیۆزخانه‌ی عێراق له شاری لاهای هۆڵه‌ندی كه‌وتووه‌ته‌وه.
ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندن ئاماژه‌یان به‌وه كردووه، تیمه‌كانی ئاگركوژێنه‌وه گه‌یشتوونه‌ته شوێنی ئاگركه‌وتنه‌وه‌كه و به‌هۆی به‌هێزی ئاگره‌كه‌ش داوای ڕه‌وانه‌كردنی تیمی زیاتریان كردووه.
هه‌روه‌ها ڕوون كراوه‌ته‌وه، ئاگره‌كه جگه له زیانی ماددی، هیچ زیانێكی گیانی له نێوان كارمه‌ندان و فه‌رمانبه‌رانی باڵیۆزخانه‌كه لێ نه‌كه‌وتووه‌ته‌وه.
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته ڕوو، هۆكاری ئه‌و ئاگركه‌وتنه‌وه په‌یوه‌ندی به كاری چاككردنه‌وه‌ی بانی باڵه‌خانه‌كه‌ه‌وه هه‌یه كه چه‌ند ڕۆژێكه ده‌ستی پێ كردووه.
ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندن باسیان له‌وه‌ش كردووه، به‌هۆی مه‌ترسییه‌كانی ئه‌و ئاگره‌وه، قوتابخانه‌یه‌كی نزیك باڵیۆزخانەکەش چۆڵ كراوه.