سەربڕخانەیەکی مۆدیرن لە ڕاپەڕین دروست دەکرێت

دوای چەندین ساڵ، لە هەوڵدان بۆ دروستکردنی سەربڕخانەیەکی مۆدێرن لە ئیدارەی ڕاپەڕین زۆری نەماوە دەست دەکرێت بە دروستکردنی.

دووشەممە،27ـی کانوونی دووەمی 2025، سەعدی تەیب، بەرێوەبەری گشتیی ڤێتێرنەری ئیدارەی سەربەخۆی ڕاپەڕین، بە ماڵپەڕی کوردستان24ـی گوت: "لە ساڵی 2006ـوه‌ نیازی دروستکردنی سەربڕخانەیەکی مۆدێرنمان هەیە لە ئیدارەی ڕاپەڕین و بە دیاریکراوی لە سنووری شارۆچکەی ڕانیە".

سەعدی تەیب، گوتیشی: سەربڕخانه‌كه‌ لەلایەن کۆمپانیایه‌کەوە دروست دەکرێت و چەند ڕێککارێکی کارگێریی ماوە، تەواو بکرێت و دەبێتە یەکەم سەربڕخانەی مۆدێرن لە دەڤەرەکە، چونکە لە ئێستەدا هیچ سەربڕخانەیەکی مۆدێرنمان نییە و گرفتێکی زۆری بۆ دروست کردووین."

ئەو بەڕێوەبەرە باسی لەوەش کرد، سەربڕخانەیەکه‌ لەسەر ڕووبەری پێنج دۆنم زەوی دەبێت و تەواوی مەرجە تەندروستییەکانی تێدا دەبێت، بە تەواوبوونشی کێشەیەکی زۆر نامێنێت.

بە گوێرەی ئاماری، بەڕێوەبەڕاییەتیی ڤێتەرنەری ڕاپەرین، کە تایبەت بۆ ماڵپەڕی کوردستان24ـی ناردووە، لەو دەڤەرە، 181هەزار و 947سەر مەڕ و 106هەزار و 396سەر بزن و 29هەزار و 45سەر گامێش و ڕەشەوڵاخ لە ساڵی 2024 بەخێو دەکرێن.

 

 
 
 
Fly Erbil Advertisment