توێژینەوەیەک هۆی قەڵەوی مرۆڤەکان ئاشکرا دەکات

سیشەممە، 28ـی کانوونی دووەمی 2025، بەگوێرەی توێژینەوەیەک کە ڕۆژنامەی "هیندۆسیان تایمز"ـی هیندستان بڵاوی کردووەتەوە و دەڵێت، زۆر جار   دڵخۆشیی دەبێتە هۆی قەڵەو بوون!

توێژینەوە نوێیەکە لەسەر داتاکانی توێژینەوەی پەروەردەیی نیشتمانیی ئەڵمانی (NEPS) کراوە، کە لە نێوان ساڵانی 2011 بۆ 2021 بەدواداچوون بۆ هەشت هەزار و 815 کەسی پێگەیشتوو کردووە.

بەگوێرەی ئەنجامی توێژینەوەکە، هیچ پەیوەندییەکی لە نێوان زیادبوونی کێش و ناخۆشیی ژیان، نیشان نەداوە، بە پێچەوانەوە لە زۆر حاڵەتدا زیادبوونی کێش پەیوەندی بە دڵخۆشیی تاکەکانەوە هەیە.

هەروەها ئاماژە بەوەش کراوە، کاریگەری جوڵە ئەرێنییەکانی جەستە، بیرۆکەی خراپی سەبارەت بە کێشی زیادە کەم کردووەتەوە، ئەمەش یارمەتی مرۆڤەکانی داوە زیاتر متمانە بەخۆیان بکەن.

یەکێک لە دیارترین ئەنجامەکانی توێژینەوەکە ئەوەیە کە کەمیی فشاری دەروونی پەیوەندی بە زیادبوونی کێشەوە هەیە، واتە ئەوانەی فشاریان کەمتر لەسەرە، ئەگەری زیادبوونی کیشیان زیاترە.