وەزیری دەرەوەی بەلجیکا بۆ کوردستان24: پێویستە کورد و پێکهاتەکانی دیکەی سووریا مافی خۆیان پێ بدرێت

بێرنارد کوینتین, وەزیری دەرەوەی بەلجیکا تایبەت بە کوردستان24ـی ڕایگەیاند، پێویستە کورد و هەموو پێکهاتەکانی دیکەی سووریا لە سیستەمی نوێی سیاسیدا مافی ڕاستەقینەی خۆیان پێ بدرێت و جێگەیان بکرێتەوە.
جەختی لەوەش کردەوە "پاراستنی سەروەری و یەکپارچەیی خاکی سووریا لەم کاتەدا زۆر گرنگە."
بێرنارد کوینتین، وەزیری دەرەوەی بەلجیکا گوتیشی: پێگەی بەلجیکا لە دۆخی سووریا ئەوەیە کە پێویستە یەکێتی و سەروەریی خاکی سووریا بپارێزرێت لەلایەن هەمووانەوە، بە ئیدارەی نوێشەوە.
دەشڵێت: خاڵێکی دیکە کە دەمەوێت ئاماژەی پێ بدەم ئەوەیە هەموو پێکهاتەکانی سووریا پێویستە لە سیستەمی نوێی سووریادا جێگەی شایستەی خۆیان پێ بدرێت.
بێرنارد کوینتین "ڕاشیگەیاند کورد و پێکهاتەکانی دیکەش پێویستە بایەخیان پێ بدرێت و مافی خۆیان وەرگرن."