سکۆت بێسەنتی ملیاردێر بە وەزیری گەنجینەی ئەمەریکا هەڵبژێردرا

بەگوێرەی ئاژانسی فرانس پرێس، سێشەممە، 28ـی کانوونی دووەمی 2025، ملیاردێری ئەمەریکی 'سکۆت بێسەنت' ڕەزامەندیی ئەنجوومەنی پیرانی وەرگرت، بۆ وەرگرتنی پۆستی وەزیری گەنجینەی ئەمەریکا.

'سکۆت بێسەنت' لە ویلایەتی کارۆلاینای باشوور لەدایک بووە و گەورە بووە، هەروەها بەرگریی لە پێشنیارەکانی سەرۆکی کۆمارییەکان کردووە بۆ کەمکردنەوەی باج لەسەر هاووڵاتیانی ئەمەریکایی  و سەپاندنی باج بەسەر هەندێ لە وڵاتاندا، هاوکات داوای دابینکردن و پاراستنی پێگەی دۆلاری لەسەر ئاستی جیهانی کردووە.

ڕۆژی دووشەممە، 68 ئەندامی ئەنجوومەنی پیران  بە بەڵێ دەنگیان بە بێسەنت دا و 29 ئەندامییش بە نەخێر دەنگیان دا.

بێسەنت، وەک وەزیری گەنجینەی ئەمەریکا ڕۆڵێکی سەرەکی دەگێڕێت لە داڕشتنەوەی سیاسەتی باج و بودجەی وڵات.

مایک کراپۆ، سەرۆکی لیژنەی دارایی لە ئەنجوومەنی پیران ڕایگەیاند "بێسەنت، پابەندە بە گەڕاندنەوەی ئەو خۆشگوزەرانی و دەرفەتانەی کە لە خولی یەکەمی ترەمپدا هەبووە."

بێسەنتی تەمەن 62 ساڵ، ڕایگەیاندووە "پشتیوانیی لە توندترکردنی سزاکانی سەر کۆمپانیا نەوتییە گەورەکانی ڕووسیا دەکات، وەک ڕێگەیەک بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕی ئۆکرانیا." گوتیشی: هەڵوێستی توند بەرامبەر بە چین دەگرێتەبەر.

 
 
 
Fly Erbil Advertisment