وەزیری دەرەوەی دانیمارک: ترەمپ ناتوانێت گرین‌لاند بە دەست بهێنێت

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی دانیمارك به دووری ده‌زانێت بیرۆكه‌ی خستنه‌پاڵی دوورگه‌ی گرین‌لاند بۆ سه‌ر ئه‌مه‌ریكا سه‌ركه‌وتوو بێت؛ ده‌شڵێت، گه‌لی گرین‌لاند خاوه‌نی ڕاسته‌قینه‌ی دوورگه‌كه‌ن.
سێشه‌ممه، 28ـی كانوونی دووه‌می 2025، لارس لۆكی ڕاسمۆسن، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی دانیمارك له لێدوانێكی ڕۆژنامه‌وانیدا جه‌ختی كرده‌وه، دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا هه‌رگیز ناتوانێت دوورگه‌ی گرین‌لاند به ده‌ست بهێنێت.
ڕاسمۆسن گوتیشی، گرین‌لاند موڵكی گرینلاندییه ڕه‌سه‌نه‌كانه و به پێی یاسای نێوده‌وڵه‌تی پارێزگاری لێ ده‌كه‌ن و خۆیان له‌باره‌ی چاره‌نووسه‌كه‌ی بڕیار ده‌ده‌ن.
سێشه‌ممه، 21ـی كانوونی دووه‌می 2025، میوك ئێگده، سه‌رۆك وه‌زیرانی گرین‌لاند له كۆنفرانسێكی ڕۆژنامه‌وانیدا جه‌ختی كرده‌وه، هه‌رگیز نایانه‌وێت ببنه ئه‌مه‌ریكی.
میوك ئێگده هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند، چاره‌نووسی دوورگه‌كه‌یان به ده‌ست گرینلاندییه‌كانه و ئه‌وان بڕیاری لێ ده‌ده‌ن نه‌ك خه‌ڵكی دیكه.
سه‌رۆك وه‌زیرانی گرین‌لاند له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ڕه‌تی كرده‌وه ببنه ئه‌مه‌ریكی، هاوكات دانی به‌وه‌دا نا، بارودۆخ و پێشهاته‌كانی به‌رده‌میان قورسن.
سێشه‌ممه، 7ـی كانوونی دووه‌می 2025، میتی فریدریكسن، سه‌رۆك وه‌زیرانی دانیمارك وه‌ڵامێكی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ی دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكای دایه‌وه كه چه‌ند جارێك داوای كڕینی دوورگه‌ی گرینلاندی كردووة بۆ ئه‌وه‌ی بیخاته پاڵ ئه‌مه‌ریكا و ببێته ناوچه‌یه‌كی ئه‌مه‌ریكی.
میتی فریدریكسن له وه‌ڵامی تره‌مپدا جه‌ختی كرده‌وه "گرین‌لاند بۆ فرۆشتن نییه و موڵكی دانیشتووانه ڕه‌سه‌نه‌كه‌یه‌تی."
تره‌مپ پێشتر له ساڵی 2017 و 2021 كاتێك سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا بوو، چه‌ند جارێك باسی له‌وه كردبوو گرنگی به كڕینی دوورگه‌كه ده‌دات، به‌ڵام ده‌سه‌ڵاتدارانی دوورگه‌كه و دانیمارك به ئاشكرا ڕه‌تیان كردبووه‌وه.
دوورگه‌ی گرین‌لاند كه ژماره‌ی دانیشتووانه‌كه‌ی 57 هه‌زار كه‌سه، به‌شێكه له دانیمارك، به‌ڵام له ڕووی سیسته‌می سیاسییه‌وه خاوه‌نی ئۆتۆنۆمی خۆبه‌ڕێوه‌به‌رییه.
ئه‌م دوورگه‌یه به چه‌ندین كانزا و نه‌وت و گازی سروشتی ده‌وڵه‌مه‌نده، له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا گه‌شه‌كردنی خاوه و له ڕووی ئابوورییه‌وه زیاتر پشت به ڕاو و گه‌شتیاریی ده‌به‌ستێت.