کاتز: هێزەکانمان لە سووریا دەمێننەوە

وه‌زیری به‌رگریی ئیسرائیل جه‌خت ده‌كاته‌وه سوپای وڵاته‌كه‌ی له جه‌به‌ل شێخ و ناوچه جێناكۆكه‌كانی دیكه‌ی سووریا ده‌مێنێته‌وه؛ ده‌شڵێت، ڕێگه به بوونی هێزی دوژمنكارانه له باشووری سووریا ناده‌ن.
سێشه‌ممه، 28ـی كانوونی دووه‌می 2025، یسرائیل كاتز، وه‌زیری به‌رگریی ئیسرائیل جه‌ختی كرده‌وه، ڕێگه به بوونی هیچ هێزێكی دوژمنكارانه له ناوچه‌ی ئه‌منی له باشووری سووریا ناده‌ن و دژی هه‌ر جۆره هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسییه‌ك ده‌وه‌ستنه‌وه.
یسرائیل كاتز دووپاتیشی كرده‌وه، سوپای وڵاته‌كه‌ی له جه‌به‌ل شێخ و ناوچه جێناكۆكه‌كانی دیكه‌ی سووریا ده‌مێنێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی به‌رزارییه‌كانی جۆلان و جوونشینگه‌كانی باكوور بپارێزن.
پێنجشه‌ممه، 2ـی كانوونی دووه‌می 2025، جه‌دعوون ساعر، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئیسرائیل ڕایگه‌یاند، سه‌ردانی سنووره‌كانی سووریا و ده‌روازه‌ی قونه‌یتیره و باره‌گه‌ی فه‌رمانده‌یی هێزی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ چاودێری ڕێگری له پێكدادان (ئه‌ندۆف)ـی كردووه.
جه‌دعوون ساعر جه‌ختی كردبووه‌وه، ئیسرائیل بۆ دابینكردنی ئاسایش و سه‌قامگیریی دانیشتووانی به‌رزاییه‌كانی جۆلان چالاك ده‌مێنێته‌وه، به‌تایبه‌ت كه تا ئێسته دیار نییه بارودۆخی سووریا كه‌ی و چۆن سه‌قامگیر ده‌بێت.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئیسرائیل هه‌روه‌ها گوتبووی، باشتر وابوو چه‌ند شتێك له ڕووی پراكتیكه‌وه ببینێت، بۆ نموونه چالاكی سه‌ربازانی وڵاته‌كه‌ی له سنووره‌كانی سووریا بۆ ڕێگریكردن له هه‌ر جۆره هه‌ڕه‌شه‌یه‌ك دژی نشینگه‌ی جووه‌كان له به‌رزاییه‌كانی جۆلان و هه‌ر هه‌ڕه‌شه و دوژمنكارییه‌كی دیكه له نزیك سنووره‌كانی ئیسرائیل.