هۆشیار زێباری مەرجی ئەمەریکا بۆ پەیوەندییەکی باشتر لەگەڵ عێراق ئاشکرا دەکات

ئه‌ندامێكی مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان مه‌رجی ئه‌مه‌ریكا بۆ په‌یوه‌ندییه‌كی باش له‌گه‌ڵ عێراق ئاشكرا ده‌كات كه مه‌رجه‌كه‌ش په‌یوه‌سته به مامه‌ڵه‌ی دادگای عێراقی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا.
سێشه‌ممه، 28ـی كانوونی دووه‌می 2025، هۆشیار زێباری، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان له تۆڕی (ئێكس) بڵاوی كردووه‌ته‌وه، ئه‌مه‌ریكا بۆ په‌یوه‌ندییه‌كی باش له‌گه‌ڵ عێراق، مه‌رجی هه‌یه.
هۆشیار زێباری ڕوونی كردووه‌ته‌وه، مه‌رجه‌كه‌ی ئه‌مه‌ریكا بریتییه له هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی بڕیاری دادگای لێكۆڵینه‌وه‌ی ڕه‌سافه له به‌غدا كه له 7ـی كانوونی دووه‌می 2021 ده‌رچووه بۆ ده‌ستگیركردنی دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌و كات و ئێستای ئه‌مه‌ریكا.
هۆشیار زێباری جه‌ختی كردووه‌ته‌وه، ئه‌م مه‌رجه بووه‌ته داواكارییه‌كی به په‌له‌ی ئه‌مه‌ریكا بۆ په‌یوه‌ندییه‌كی باشتر له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی عێراق. هه‌روه‌ها ئه‌و ئه‌ندامه‌ی مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی پرسیاری كردووه، ئاخۆ حکوومەت و دەسەڵاتی دادوەری پێداچوونەوە بە بڕیارەکەدا دەکەن یاخود نا؟