قاسم ئەعرەجی: کۆبوونەوەی داهاتووی ئه‌منی له نێوان عێراق و ئێران لە هەرێمی کوردستان بەڕێوە دەچێت

ڕاوێژكاریه‌تی ئاسایشی نیشتمانی میوانداری كۆبوونه‌وه‌ی لیژنه‌ی باڵای جێبه‌جێكردنی ڕێككه‌وتننامه‌ی ئه‌منی له نێوان عێراق و ئێران ده‌كات؛ هاوكات ڕاوێژكاری ئاسایشیی نیشتمانیی عێراق جه‌خت ده‌كاته‌وه نابێت خاكی عێراق ببێته شوێنێك بۆ هێرشكردنه سه‌ر دراوسێكانی.
چوارشه‌ممه، 29ـی كانوونی دووه‌می 2025، ڕاوێژكاریه‌تی ئاسایشی نیشتمانی به سه‌رپه‌رشتیی قاسم ئه‌عره‌جی، ڕاوێژكاری ئاسایشیی نیشتمانیی عێراق و به ئاماده‌بوونی ڕێبه‌ر ئه‌حمه‌د، وه‌زیری ناوخۆی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان میوانداری كۆبوونه‌وه‌ی لیژنه‌ی باڵای جێبه‌جێكردنی ڕێككه‌وتننامه‌ی ئه‌منی له نێوان عێراق و ئێران كرد، كه شاندی ئێرانی له لایه‌ن عه‌بدولره‌زا موسه‌كه‌ریانه‌وه سه‌رۆكایه‌تی ده‌كرێت.
سه‌رچاوه‌كان له‌م باره‌وه ئاماژه‌یان به‌وه كردووه، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا گفتوگۆ له‌باره‌ی ڕێكاره‌كانی هه‌ردوو وڵات سه‌باره‌ت به جێبه‌جێكردنی خاڵه‌كانی ڕێككه‌وتننامه‌ی ئه‌منی نێوانیان كراوه، هاوكات تایبه‌ت به ئاسته‌نگ و ئاڵنگارییه هه‌نووكه‌ییه‌كان و ڕێكاره پێویستكراوه‌كانی جێبه‌جێكردنی بڕگه و خاڵه‌كانی ڕێككه‌وتننامه‌كه قسه‌یان كردووه.
له لای خۆیه‌وه به‌ها ئه‌عره‌جی له پلاتفۆرمی (ئێكس) بڵاوی كردووه‌ته‌وه، عێراق جه‌خت ده‌كاته‌وه نابێت خاكه‌كه‌ی بۆ ده‌ستدرێژی و هێرش بۆ سه‌ر وڵاتانی دراوسێی به كار بهێنرێت. گوتووشیه‌تی، ڕێككه‌وتوون كۆبوونه‌وه‌ی داهاتوو له هه‌رێمی كوردستان به‌ڕێوه بچێت.