ئیسرائیل: پەیوەندییەکانمان لەگەڵ ئۆنروا ڕادەگرین

ئاوارەکانی غەززە دەگەڕێنەوە کەرتەکە
ئاوارەکانی غەززە دەگەڕێنەوە کەرتەکە

ئیسرائیل جارێکی دیکە ئاژانسی هاوکاریی و کارپێکردنی ئاوارە فەڵەستینییەکانی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان کە بە(ئۆنروا) ناسراوە، بە بەشێک لە بزووتنەوەی حەماس دەزانێت و دەڵێت: پەیوەندییەکان لەگەڵ ئەو ڕێکخراوە ڕادەگرین.

چوارشەممە 29ـی کانوونی دووەمی 2025، دەیڤید مینسەر، گوتەبێژی حکوومەتی ئیسرائیل بە ڕۆژنامەنووسانی گوت: لەو کاتەی حکوومەتی ئیسرائیل دەیەوێت سبەی پێنجشەممە بڕیاری قەدەغەکردنی ئاژانسی ئۆنروا جێبەجێ بکات، ئۆنروا وەک بزووتنەوەی حەماس دەبینێت، دەشڵێت: ئۆنروا چەند بەڵگەیەکیان داوەتە دەست ئیسرائیل کە ناتوانن بیشارنەوە، بەڵگەی ئەوەی ئەندامانی بزووتنەوەی حەماسیان تێدایە.

پێشتر  ییسرائیل کاتز، وەزیری بەرگری ئیسرائیل، نەتەوە یەکگرتووەکانی لە هەڵوەشاندنەوەی ڕێککەوتنی نێوان ئیسرائیل و دەزگای فریاگوزاری پەنابەرانی فەڵەستینی (ئۆنروا)ـی  ئاگادار کردەوە.

 
Fly Erbil Advertisment