ڕۆژهەڵاتی کوردستان.. بەهۆی تەقینەوەی گازی ماڵان چوار کەس بوونە قوربانی

لە گوندێکی سنووری شارۆچکەی نەغەدەی پارێزگای ورمێی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەهۆی گڕگرتنی گازی ماڵان، تەقینەوەیەک ڕوویداوە و بەهۆیەوە دوو کەس گیانیان سپاردووە و چوار کەسی دیکەش برینداربوون.

ئەمیر ئاغا عەلی نەژاد، بەڕێوەبەری فریاگوزاری شارۆچکەی نەغەدە بە ئاژانسی ئیرنای ڕاگەیاندووە، بەهۆی دزەکردنی گازەوە لە نێو خانووێکدا لە گوندی ماسوێ، ئەمڕۆ پێنجشەممە 30ـی کانوونی دووەمی 2025، تەقینەوەیەک ڕوویداوە و بەهۆیەوە پیاوێک و ئافرەتێک گیانیان سپاردووە، کە هەردووکیان ئەندامی یەک خێزانن.

هەروەها ئاماژەی داوە، هەر بەهۆی ئەم ڕووداوەوە چوار کەسی دیکەی هەمان خێزان بە قورسی برینداربوون و گواستراونەتەوە نەخۆشخانەی نەغەدە.

 
 
Fly Erbil Advertisment