ڕۆژهەڵاتی کوردستان.. تانکەرێکی سووتەمەنی ژمارەیەک ئۆتۆمبێلی ڕاماڵی و قوربانی لێ كه‌وته‌وه‌

لە ڕووداوێکی هاتوچۆدا لە ڕێگەی نێوان شاری ئیلام و مێهران لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، تانکەرێکی پڕ سووتەمەنی بەهۆی نەمانی ئیستۆپەوە خۆی بە ژمارەیەک ئۆتۆمبێلدا کێشاوە و له‌ ئه‌نجامدا 14 کەس بوونەتە قوربانی.

ئاژانسی تەسنیم بڵاوی کردووەتەوە، ڕووداوەکە لە سێڕیانی جوندوڵڵا لە نێوان تانکەرێکی گواستنەوەی سووتەمەنی و چەند ئۆتۆمبێلێک ڕووی داوە و بەهۆیەوە تانکەرەكه‌ وەرگەڕاوە و بە گوێرەی ئامارە سەرەتاییەکان، شۆفێری تانکەرەکە و دوو لە سەرنیشانی ئۆتۆمبێلێک دەستبەجێ گیانیان سپاردووە و 11 هاووڵاتی دیکەش بریندار بوون.

بە گوتەی ئەبولفەزڵ کەهزادی، بەڕێوەبەری پۆلیسی هاتووچۆی پارێزگای ئیلامی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، ڕووداوەکە بەهۆی نەمانی ئیستۆپی تانکەرەکە بووە و خۆی کێشاوە بە پیکابێکی جۆری نیسان و دوو ئۆتۆمبێلی نەفەرهەڵگری تایبەت لە جۆری پراید و هیۆندای.

هەروەها ئاماژەی داوە، بەهۆی وەرگەڕانی تانکەرەکە و لێچوونی سووتەمەنییه‌وه‌، ئاگر لە شوێنی ڕووداوەکە كه‌وتووه‌ته‌وه‌ و لێکۆڵینەوەکانیش بەردەوامن.