شاندی هەرێمی کوردستان بەرەو  بەغدا بە ڕێ کەوت

شاندی هەرێمی کوردستان، بۆ مەبەستی چارەکردنی کێشەی مووچە و پرسی هەمواری یاسای بودجە بەرەو بەغدا بە ڕێ کەوت.

بە پێی زانیارییەکانی هۆشمەند سادق، پەیامنێری کوردستان24، شاندێکی وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بە لیستی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمەکەوە بەرەو بەغدا بە ڕێ کەوت، بە ئامانجی چارەکردنی کێشەی مووچە و پرسی هەمواری یاسای بودجە. 

هەر بە پێی زانیارییەکان، لیستی مووچەی مانگی یەک لەلایەن ئەو تیمە تەکنیکییەوە بۆ یەکەم جار لە هەولێر وردبینی بۆ کراو پەسەند کرا.

کوردستان24 زانیویەتی، شاندەکەی وەزارەتی دارایی و ئابووریی سبەینێ هەینی، لە ماڵی فوئاد حوسێن، جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری دەرەوەی عێراق، لەگەڵ شاندێکی حکوومەتی فیدراڵی کۆ دەبێتەوە. 

ئەم کۆبوونەوەیە لە کاتێکدایە، شەوی ڕابردوو، محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆک وەزیرانی فیدراڵی لەگەڵ سەرۆک فراکسیۆنەکانی پەرلەمانی عێراق کۆبووەوە، تەوەرەی سەرەکیی کۆبوونەوەکەش، تێپەڕاندنی هەمواری یاسای بودجە بوو لە پەرلەماندا. 

دوای تەواوبوونی کۆبوونەوەکە، د. ڤیان سەبری، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەرلەمانی عێراق بە کوردستان24ـی ڕاگەیاند "لە کۆبوونەوەکەدا لێکگەشتنێکی گشتی پەسەند کراوە بۆ تێپەڕاندنی هەمواری یاسای بودجە، بە تایبەت ئەو بڕگەیەی تایبەتە بە دووبارە هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان

 
 
Fly Erbil Advertisment