ئاسمانی بەلجیکا لە بەردەم گەشتی فڕۆکەکان داخرا

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی فڕۆكه‌خانه‌ی برۆكسل داخستنی گه‌شته ئاسمانییه‌كانی به‌لجیكای به‌هۆی كێشه‌ی ته‌كنیكییه‌وه له سیسته‌می سكایز ڕایگه‌یاند.
پێنجشه‌ممه، 30ـی كانوونی دووه‌می 2025، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی فڕۆكه‌خانه‌ی برۆكسل ڕایگه‌یاند، به‌هۆی كێشه‌ی ته‌كنیكییه‌وه له سیسته‌می سكایز بۆ چاودێری جووڵه‌ی ئاسمانی، سه‌رجه‌م گه‌شته ئاسمانییه‌كان له به‌لجیكا ڕاوه‌ستاون.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی فڕۆكه‌خانه‌ی برۆكسل له لاتفۆرمی (ئێكس) ڕوونی كردووه‌ته‌وه، دیار نییه گه‌شته‌كان كه‌ی ده‌ست پێ ده‌كه‌نه‌وه، ته‌نانه‌ت هیچ بیرۆكه‌یه‌ك له ئارادانییه كه ئه‌م دۆخه تا كه‌ی به‌رده‌وام ده‌بێت.
له لای خۆیه‌وه گوته‌بێژی سكایز به مێدیای ئه‌و وڵاته‌ی گوتووه، كاتژمێر 3ـی عه‌سری ئه‌مڕۆ به كاتی به‌لجیكا ده‌ركه‌وت كه سیسته‌مه‌كه به شێوه‌یه‌كی دروست كار ناكات.
گوته‌بێژی سكایز باسی له‌وه‌ش كردووه، سه‌رجه‌م فڕۆكه‌كان كه له لایه‌ن كۆمپانیاكه‌یانه‌وه به‌ڕێوه ده‌برێت و ئه‌وانه‌یشی له به‌رزایی 7500 مه‌تردابوونه، ئاراسته كراون بۆ ئه‌وه‌ی له ڕێگه‌ی سیسته‌می یه‌ده‌گه‌وه بۆ نیشتنه‌وه ڕوو له فڕۆكه‌خانه‌ی وڵاتانی دراوسێی به‌لجیكا بكه‌ن.