حەماس کوژرانی فەرماندەی هێزە چەکدارەکانی ڕاگەیاند

په‌یامنێری كوردستان24 له غه‌ززه ئاماژه به‌وه ده‌كات، فه‌رمانده‌ی ده‌سته‌ی سوپاسالاری كه‌تیبه‌كانی قه‌سام و ژماره‌یه‌ك سه‌ركرده‌ی دیكه كوژراون.
پێنجشه‌ممه، 30ـی كانوونی دووه‌می 2025، به‌ها توباسی، په‌یامنێی كوردستان24 له غه‌ززه گوتی، ئه‌بو عوبه‌یده، گوته‌بێژی كه‌تیبه‌كانی قه‌سامی باڵی سه‌ربازی بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماسی فه‌ڵه‌ستینی كوژرانی هه‌ر یه‌ك له محه‌ممه‌د زه‌یف، فه‌رمانده‌ی ده‌سته‌ی سوپاسالاری كه‌تیبه‌كانی قه‌سام و مه‌ڕوان عیسا، جێگری فه‌رمانده‌ی كه‌تیبه‌كانی قه‌سام، غازی ئه‌بو ته‌ماعه، فه‌رمانده‌ی چه‌ك و خزمه‌تگوزارییه جه‌نگییه‌كان، ڕائید سابت، فه‌رمانده‌ی هێزه مرۆییه‌كان و ڕافیع سه‌لامه، فه‌رمانده‌ی لیوای خان یوونسی ڕاگه‌یاند.
پێشتر سوپای ئیسرائیل له مانگی ئابی 2024، ڕایگه‌یاند محه‌ممه‌د زه‌یف له هێرشێكی ئاسمانی‌دا له كۆتاییه‌كانی مانگی ئه‌یلوولی هه‌مان ساڵ له ناوچه‌ی مه‌واسی له خان یوونس كوژراوه.
ئه‌وكات سوپای ئیسرائیل كوژرانی زه‌یفی به هه‌نگاوێكی گرنگ بۆ كۆتاییهێنان به بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس له قه‌ڵه‌م دا.
پاشان بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس كوژرانی ناوبراوی ڕه‌ت كردبووه، كه هه‌ر چه‌نده ئیسرائیل چه‌ند جارێكی دووپاتی كردبووه‌وه.
محه‌ممه‌د زه‌یف حه‌وت جار ڕووبه‌ڕووی هه‌وڵی تیرۆركردن بووه‌ته‌وه له لایه‌ن ئیسرائیله‌وه، به‌ڵام هه‌موو جاره‌كان ئیسرائیل شكستی هێنابوو، بۆیه ناسناوی "پیاوی حه‌وت ڕووحی" پێ درابوو.