مەشهەدانی: ڕەمەزان و حەج و هەڵبژاردن لەپێشە و پەرلەمان کۆتایی دێت

مەحموود مەشهەدانی
مەحموود مەشهەدانی

مەحموود مەشهەدانی، سەرۆکی پەرلەمانی عێراق دەڵێت: پێویستە یاساکان لە پەرلەمان تێپەڕێندرێن، چونکە ئیتر خولی پەرلەمان کۆتایی دێت، لەبەر ئەوەی مانگی ڕەمەزان و دوای ئەویش حەج و موحەرەم دێت، ئینجا هەڵبژاردن.

سەرۆکی پەرلەمانی عێراق لە دیمانەیەکی تەلەفزۆنیدا گوتی: هەرچەند ناکۆک بین لەسەر بڕگەیەک و بابەتێک، دەبێت گفتوگۆ بکەین، ئەو کەسەی کە ڕەخنە لە بڕگە و یاساکان دەگرێت زیانمەند نییە، بۆ ئەوەی ئەو یاسایانە تێپەڕ بکرێن و کۆتاییان پێ بێت دەبێت هەمووان کاری ڕژدی بۆ بکەین، لەبەر ئەوەی ئەو خولەی پەرلەمان کۆتایی هات، ڕەمەزان و حەج و مەحەڕەم و هەڵبژاردن هەمووی لەپێشن، هیچ دەرفەتێک نامێنێتەوە، بەڵام ئەو یاسایانە پێویستن و سوود بەخشن بۆ کۆمەڵگەی عێراقی.