ڕۆبیۆ: ترەمپ لە کڕینی دوورگەی گرین‌لاند جیددییە و 'گاڵتە' ناکات

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا جه‌خت ده‌كاته‌وه سه‌رۆكی وڵاته‌كه‌ی له هه‌وڵه‌كانی بۆ كڕینی دوورگه‌ی گرین‌لاند جیددییه و ئه‌م بابه‌ته‌ی بە گاڵته وه‌رنه‌گرتووه.
پێنجشه‌ممه، 30ـی كانوونی دووه‌می 2025، ماركۆ ڕۆبیۆ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا به ڕادیۆی "سێریۆس ئێكس ئێم"ـی ڕاگه‌یاند، دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا له هه‌وڵه‌كانی بۆ كڕینی دوورگه‌ی گرین‌لاند و خستنه‌پاڵ ئه‌مه‌ریكا جیددییه و ئه‌م بابه‌ته‌ی به گاڵته وه‌رنه‌گرتووه.
ماركۆ ڕۆبیۆ له گرنگی هه‌ڕه‌شه‌كانی وڵاته‌كه‌ی كه‌م كرده‌وه له ئه‌گه‌ری به‌كارهێنانی هێزی سه‌ربازیی له دژی دانیمارك له به‌رانبه‌ر وه‌ستانه‌وه‌ی دژی خواسته‌كه‌ی تره‌مپ بۆ كڕینی گرین‌لاند.
ڕۆبیۆ گوتیشی، كڕینی گرین‌لاند بۆ به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا گرنگه و ده‌بێت ئه‌م بابه‌ته چاره بكرێت. ڕوونشی كرده‌وه، دانیمارك ئه‌ندامی ناتۆیه و ئه‌مه‌ریكا و ناتۆیش ڕێككه‌وتنی به‌رگریی هاوبه‌شیان له نێوانیاندا هه‌یه و ئه‌گه‌ر گرین‌لاند ڕووبه‌ڕووی هێرش ببێته‌وه، به‌رگریی لێ ده‌كه‌ن، له‌م چوارچێوه‌یه‌یشدا وا ده‌خوازێت ئه‌مه‌ریكا له ڕووداوه‌كانی له‌م شێوه‌یه‌دا، ده‌ستی باڵای له دوورگه‌كه هه‌بێت.
چوارشه‌ممه، 29ـی كانوونی دووه‌می 2025، هه‌ر یه‌ك له ئاژانسی ڤێریان و ڕۆژنامه‌ی سێرمیتسیاكی گرینلاندی ڕاپرسییه‌كی هاوبه‌شیان له دوورگه‌كه‌یان كردووه و تێیدا ده‌ركه‌وتووە، ڕێژه‌ی 85%ـی دانیشتووانی ئه‌و دوورگه‌یه نایانه‌وێت ببنه به‌شێك له ئه‌مه‌ریكا، به‌ڵكوو ده‌یانه‌وێت وه‌كوو به‌شێكی دانیمارك بمێننه‌وه.
به پێی ئه‌و ڕاپرسییه، ته‌نیا ڕێژه‌ی 6%ـی دانیشتووانی دوورگه‌كه ده‌یانه‌وێت ببنه به‌شێك له ئه‌مه‌ریكا، هاوكات لە 9%ـیان هیچ بۆچوونێكیان ده‌رنه‌بڕیوه.
به پێی ڕاپرسییه‌كه، ڕێژه‌ی 45%ـی دانیشتووانی گرین‌لاند، دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا به هه‌ڕه‌شه بۆ سه‌ر دوورگه‌كه‌یان ده‌زانن و ڕێژه‌ی 43% پێیان وایه بوونی تره‌مپ "ده‌رفه‌ته" و ڕێژه‌ی 13%ـی دیكه‌ش هیچ بۆچوونێكیان ده‌رنه‌بڕیوه.
دووشه‌ممه، 13ـی كانوونی دووه‌می 2025، دامه‌زراوه‌ی پاتریۆت باولینگ، ڕاپرسییه‌كی بڵاو كرده‌وه، كه بۆ دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی هه‌ڵبژێردراوی ئه‌مه‌ریكا دڵخۆشكه‌ره.
به پێی ڕاپرسییه‌كه‌ی پاتریۆت باولینگ، ڕێژه‌ی 57.3%ـی به‌شداربووان، خوازیار بوون گرین‌لاند بخرێته سه‌ر ئه‌مه‌ریكا، هاوكات 37.4% دژی پێشنیازه‌كه بوون و ڕێژه‌ی 5.3%ـی دیكه‌ش هیچ هه‌ڵوێستێكییان له‌م باره‌وه ده‌رنه‌بڕی بوو.
ڕاپرسییه‌كه‌ی پاتریۆت باولینگ، 416 هاووڵاتیی گرین‌لاند به‌شدارییان تێدا كردبوو و یه‌كه‌م ڕاپرسی له‌م شێوه‌یه بوو له باره‌ی پێشنیازه‌كه‌ی دۆناڵد تره‌مپ.
سێشەممە، 7ـی کانوونی دووەمی 2025، دۆناڵد ترەمپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا گوتبووی: ئەگەر پێویست بکات، بەکارهێنانی هێز بۆ کۆنترۆڵکردنی گرین‌لاند و کەناڵی پەنەما ڕەت ناکەمەوە.
ترەمپ، ئاماژەی بەوەش کردبوو "بۆ مەبەستی بەهێزکردنی ئاسایشی نەتەوەیی پێویستمان بە گرینلاندە.''
تره‌مپ، پێشتر له ساڵی 2017 و 2021 كاتێك سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا بوو، چه‌ند جارێك باسی له‌وه كردبوو كه بایەخ به كڕینی دوورگه‌كه ده‌دات، به‌ڵام ده‌سه‌ڵاتدارانی دوورگه‌كه و دانیمارك به ئاشكرا ڕه‌تیان كردبووه‌وه.
دوورگه‌ی گرین‌لاند كه ژماره‌ی دانیشتووانه‌كه‌ی 57 هه‌زار كه‌سه، به‌شێكه له دانیمارك، به‌ڵام له ڕووی سیسته‌می سیاسییه‌وه خاوه‌نی ئۆتۆنۆمی خۆبه‌ڕێوه‌به‌رییه.
ئه‌م دوورگه‌یه به چه‌ندین كانزا و نه‌وت و گازی سروشتی ده‌وڵه‌مه‌نده، له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا گه‌شه‌كردنی خاوه و له ڕووی ئابوورییه‌وه زیاتر پشت به ڕاو و گه‌شتیاریی ده‌به‌ستێت.