سێنتکۆم: بەرپرسێکی گەورەی قاعیدەمان لە سووریا کوشت

ئەمەریکا لە ناوبردنی گەورە تیرۆریستێکی سەر بەقاعیدەی لە سووریا ڕاگەیاند.

هەینی 31ـی کانوونی دووەمی 2025، فەرماندەی ناوەندی هێزەکانی ئەمەریکا ناسراو بە "سێنتکۆم" بڵاوی کردەوە، لە ئۆپراسیۆنێکی ئاسمانیدا لە باکووری ڕۆژئاوا سووریا توانویانە محەممەد سەڵاح زوبەیر، گەورە بەرپرسی ڕێکخراوی تیرۆریستی حوراسەدینی سەر بە قاعیدە کوشت.

سێنتکۆم دەڵێت: ئەم ئۆپراسیۆنە لە چوارچێوەی پابەندییەکانی ئەمەریکا و هێزە هاوبەشەکانە، بۆ لاواز کردن و دابڕینی توانای گرووپە تیرۆریستیەکان، هەروەها بۆ نەهێشتنی مەترسی لەسەر ئەمەریکا و هاوبەشەکانی لە ناوچەکە.

جەختیش دەکاتەوە؛ ئەمەریکا بەردەوام دەبێت لە لەناوبردن و دەستگیرکردنی تیرۆریستەکان لە ناوچەکە.