کەشوهەوای پێشبینیکراوی ئەمڕۆ ڕاگەیەنرا

بەشی پێشبینی لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسیی و بوومەلەرزەزانی سەر بە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە ڕاگەیەندراوێکدا کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتووی ڕاگەیاند.

بە گوێرەی پێشبینییەکان، کەشی ئەمڕۆ هەینی، 31ـی کانوونی دووەمی 2025، ئاسمان بە گشتیی ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت و پلەکانی گەرماش، نزم دەبێتەوە.

هەروەها کەشی پشبینی کراوی سبەی شەممە، 1ـی شوباتی 2025، ئاسمان لە نێوان پەڵە هەور و نیمچە هەوردا دەبێت، پلەکانی گەرماش کەمێک نزمتر دەبێتەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانى ئەمڕۆ.

هەولێر:  15 پلەى سیلیزى

سلێمانی: 13 لەى سیلیزى

دهۆک: 16 پلەى سیلیزى

کەرکووک: 17 پلەى سیلیزى

زاخۆ: 16 پلەى سیلیزى

هەڵەبجە: 15 پلەى سیلیزى

 
 
 
Fly Erbil Advertisment