پەرلەمانتارێک: بە بەهای زیاتر له 40 ترلیۆن دینار زێده‌ڕۆیی به‌سه‌ر موڵكه‌كانی عێراقدا كراوه

سه‌رۆكی لیژنه‌ی تایبه‌ت به پاراستنی زه‌وی و موڵكه‌كانی ده‌وڵه‌ت له په‌رله‌مانی عێراق ئاماژه به‌وه ده‌كات، ده‌یان تۆمار شاردراونه‌ته‌وه كه هه‌ر یه‌كێكیان به‌ڵگه‌ی سه‌دان موڵكی ده‌وڵه‌تیان له خۆ گرتووه؛ ده‌شڵێت، ناوی هه‌موو ئه‌وانه ئاشكرا ده‌كه‌ن كه ده‌ستیان به‌سه‌ر موڵكه‌كانی ده‌وڵه‌تدا گرتووه.
ئه‌میر مه‌عمووری، سه‌رۆكی لیژنه‌ی تایبه‌ت به پاراستنی موڵكه‌كانی ده‌وڵه‌ت له په‌رله‌مانی عێراق له چاوپێكه‌وتنێكی كه‌ناڵی ئاسمانی "السومریة"ـدا گوتی، لیژنه‌كه‌یان له‌سه‌ر بنه‌مای پاراستنی موڵكه‌كانی ده‌وڵه‌ت پێك هێنراوه ئه‌مه‌ش له ئه‌نجامی تۆماركردنی زیاتر له نۆ هه‌زار موڵكی ده‌وڵه‌ت كه له‌وه‌ته‌ی ساڵی 2003ـوه ده‌ستیان به‌سه‌ردا گیراوه و زێده‌ڕۆییان به‌رانبه‌ر كراوه.
ئه‌میر مه‌عمووری ڕوونیشی كردووه‌ته‌وه، كۆی گشتیی به‌های ئه‌و موڵكانه‌ی ده‌وڵه‌ت كه زێده‌ڕۆییان به‌سه‌ردا كراوه، زیاتر له 40 ترلیۆن دیناری عێراقییه و سه‌رجه‌م پارێزگاكانی عێراقی گرتووه‌ته به‌تایبه‌تی كه به‌غدا زه‌ره‌رمه‌ندی یه‌كه‌مه و به ته‌نیا له كه‌رخ و ڕه‌سافه زیاتر له پێنج هه‌زار موڵك زێده‌ڕۆییان به‌سه‌ردا كراوه.
مه‌عمووری سه‌رنجی بۆ ئه‌وه ڕاكێشاوه هه‌ندێك له‌م موڵكانه كه بۆ فه‌رمانبه‌رانی شایسته دابین كراوه به‌هاكه‌یان ده‌گاته پێنج ملیار دیناری عێراقی، به‌ڵام به پاساوی سوودمه‌ندبوون، به فه‌رمانبه‌رانی شایسته نه‌دراوه و دراوه‌ته كه‌سانی دیكه‌ی ناشایسته.
سه‌رۆكی لیژنه‌ی تایبه‌ت به پاراستنی زه‌وی و موڵكه‌كانی ده‌وڵه‌ت له په‌رله‌مانی عێراق جه‌ختیشی كردووه‌ته‌وه، 100 تۆمار شاردراوه‌ته‌وه كه هه‌ر یه‌كێكیان 400 موڵكیان له خۆ گرتووه و دیار نییه به‌ره‌و كوێ بردراون و شاردراونه‌ته‌وه، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش به‌دواداچوون ده‌كه‌ن و داواكاریی گشتیی ده‌هێننه سه‌ر هێڵ.