جەدعان عەلی: وڵاتان جه‌خت له‌سه‌ر به‌شداریی كورد له سووریای نوێ‌دا ده‌كه‌نه‌وه

نوێنه‌ری ئه‌نه‌كه‌سه له هه‌رێمی كوردستان ئاماژه به‌وه ده‌كات، هیچ كێشه‌یه‌كیان له‌گه‌ڵ دانانی ئه‌حمه‌د شه‌رع نییه بۆ سه‌ركردایه‌تیكردنی سووریا له قۆناغی ڕاگوزه‌ردا؛ ده‌شڵێت، وڵاتان جه‌خت له‌سه‌ر به‌شداریی كورد ده‌كه‌نه‌وه له پێكهێنانه‌وه‌ی سووریای نوێ‌دا.
هه‌ینی، 31ـی كانوونی دووه‌می 2025، جه‌دعان عه‌لی، نوێنه‌ری ئه‌نجوومه‌نی نیشتمانیی كوردی سووریا (ئه‌نه‌كه‌سه) له هه‌رێمی كوردستان تایبه‌ت به كوردستان24 گوتی، هه‌وڵ و ده‌ستپێشخه‌ریی بۆ یه‌كڕیزی و یه‌كده‌نگی كوردی سووریا هه‌یه و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش پرسه بنه‌ڕه‌تییه‌كان گفتوگۆیان له‌سه‌ر كراوه و پێویست ده‌كات كورد به‌ر له چوونیان بۆ دیمه‌شق به یه‌ك شاند، ڕیزه‌كانیان یه‌ك بخه‌ن.
هه‌روه‌ها گوتی، ئه‌مه‌ریكا، ئه‌ڵمانیا و فه‌ره‌نسا جه‌خت له‌سه‌ر گرنگی یه‌كڕیزی كورد و به‌شداریكردنی له قۆناغی نوێی سووریا و داڕشتنه‌وه‌ی ده‌ستووری ئه‌و وڵاته ده‌كه‌نه‌وه.
جه‌دعان عه‌لی ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، له چه‌ند ڕۆژی داهاتوودا به ئاماده‌بوونی لایه‌نی ئه‌مه‌ریكی له‌گه‌ڵ پارتی یه‌كێتیی دیموكراتی (په‌یه‌ده) كۆ ده‌بنه‌وه و هه‌نگاوه كرده‌ییه‌كان دیاریی ده‌كه‌ن.
نوێنه‌ری ئه‌نجوومه‌نی نیشتمانیی كوردی سووریا (ئه‌نه‌كه‌سه) له هه‌رێمی كوردستان گوتیشی، هیچ كێشه‌یه‌كیان له‌گه‌ڵ دانانی ئه‌حمه‌د شه‌رع نییه بۆ به‌ڕێوه‌بردنی و سه‌ركردایه‌تیكردنی ئه‌م قۆناغه ئه‌گه‌ر چی له‌م باره‌وه هیچ ڕاوێژێكیان به ئه‌نجوومه‌نه‌كه‌یان و هیچ لایه‌نێكی دیكه‌ی كوردی نه‌كردووه.