ئه‌شواق جاف: ئیرادەیەکی سیاسی لە عێراق نایەوێت مافی خەڵکی هەرێمی کوردستان بدرێت
زۆزان كۆچه‌ر: زۆر لایه‌نى سیاسی هاوكارنین له تێپه‌ڕاندنی هه‌مواری یاسای بودجه
ئەندامێکی کۆمیتەی ناوەندیی پارتی، دەڵێت: ئیراده‌یه‌كی سیاسی له ده‌ره‌وه‌ی ده‌ستوور هه‌یه نایه‌وێ سه‌قامگیری سیاسی له عێراقدا بێته كایه‌وه و بڕوای به فیدراڵییه‌ت نییه.
ئه‌شواق جاف، ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی پارتی دیموکراتی کوردستان له‌باره‌ی كێشه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا و به سیاسیكردنی پرسی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران، رایگه‌یاند
ئیراده‌یه‌كی سیاسی له ده‌ره‌وه‌ی ده‌ستوور هه‌یه نایه‌وێ سه‌قامگیری سیاسی له عێراقدا بێته كایه‌وه و بڕوای به فیدراڵییه‌ت نییه و نایه‌وێ مافی خه‌ڵكی كوردستان بدرێت. ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، ئه‌و ئیراده‌یه‌ی هه‌یه، حوكم به ده‌ستوور ناكات و ده‌یه‌وێ به‌خواستی خۆی پرۆسه‌ی سیاسی ئێستا به‌رده‌وام بێت.
زۆزان كۆچه‌ر: زۆر لایه‌نى سیاسی هاوكارنین له تێپه‌ڕاندنی هه‌مواری یاسای بودجه
هەینی 31ـی کانوونی دووەمی 2025، زۆزان كۆچه‌ر، پەرلەمانتاری عێراق، بە کوردستان24ـی ڕاگەیاند: زۆر لایه‌نی سیاسی هاوكارنین له تێپه‌ڕاندنی هه‌مواری یاسای بودجه‌ی فیدراڵ و ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی هه‌نارده‌ی نه‌وتی كوردستان، كه بڕیاره رۆژی یه‌كشه‌ممه له په‌رله‌مان گفتوگۆ و ده‌نگی له‌سه‌ر بدرێت.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، كۆبوونه‌وه‌كان بۆ تێپه‌ڕاندنی هه‌مواری یاسای بودجه هه‌نگاوێكی گرنگه بۆ ئه‌وه‌ی زیانی گه‌وره به‌ر سامانی گشتی وڵات نه‌كه‌وێت، كه ساڵانه 15 ترلیۆن دینار زیان به‌ر عێراق ده‌كه‌وێت.