چه‌كداماڵینی میلیشیاكان بووه‌ته مشتومڕی سه‌ره‌كیی نێوان حكوومه‌تی عێراق و گرووپه‌كان

مشتومڕی هەڵوەشاندنەوەی میلیشیاكانی عێراق پرسێكی سەرەكییە و گرووپە میلیشیاكانیش ڕەتی دەكەنەوە چەك دابنێن؛ هاوكات چاودێران و شارەزایانیش پێیان وایه، حكوومەتی عێراق دەیەوێت بە كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بڵێت كار لەسەر هەڵوه‌شاندنەوەی گرووپەكان دەكات.
مشتومڕی هەڵوەشاندنەوەی گرووپە چەكدارەكان لە عێراق پرسێكی سەرەكییە و گرووپە چەكدارەكانیش ڕەتی دەكەنەوە چەك دابنێن و دەڵێن: "تا هێزەكانی ئەمه‌ریكا لە عێراق بن ئەوانیش لە بەرگریكردن بەردەوام دەبن."
له لای خۆیانه‌وه چاودێران و شارەزایانیش ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن، حكوومەتی عێراق دەیەوێت بە كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بڵێت كار لەسەر هەڵوه‌شاندنەوەی گرووپەكان دەكات، بەڵام دوای ماوەیەكی دیكە ئەوە ئاشكرا دەبێت كە حكوومەت كاری لەسەر ئەو پرسە نەكردووە، ئەمه‌ریكاش سزای توندی عێراق دەدات و ئه‌نجامی خراپی بۆ هاووڵاتییان ده‌بێت.
عەلی زوبێدی، ئەندامی چوارچێوەی هه‌ماهه‌نگی له‌م باره‌وه ده‌ڵێت: ئێستا كەس ئیره‌یی بە محه‌ممه‌د شیاع سوودانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق نابات و ئەو كارەی دەستی پێ كردووە قورسە و گرووپەكانیش گوێڕایەڵ نیین و ئەوەش ئەستەمە.
هێزە سیاسییەكانی عێراق چەكدانانی گرووپە چەكدارەكان ئەمە بە كارێكی ئاسان هەژمار ناكەن و لەو باوەڕەدان ئەم هەنگاوە حكوومەت رووبەڕووی كۆمەڵێك ئاڵنگاری دەكاتەوە.
لیژنەی ئاسایش و بەرگریی پەرلەمانی عێراق له‌م باره‌وه دەڵێت: حكوومەت جووڵەیەكی ڕاستەقینەی بۆ هەڵوەشاندنەوەی گرووپە چەكدارەكان دەست پێ كردووە و دەیەوێت لە ڕێگای دیپلۆماسییەوە ئەو پرسە چاره بكات و نایەوێت هێز بەكار بهێنێت.
له به‌رانبه‌ردا گرووپە چەكدارەكان ڕەتی دەكەنەوە چەك دابنێن و دەڵێن: تا هێزەكانی ئەمه‌ریكا لە عێراق بن، لە بەرگریكردن بەردەوام دەبن.