ئەمەریکا..فڕۆکەیەکی بچووک لە فیلادلفیا کەوتە خوارەوە

پێگەی سی ئێن ئێن ڕایگەیاند، دوێنێ ئێوارە 31 ی کانوونی دووەمی 2025، سەعات 6ی ئێوارە بە کاتی خۆجێیی، فڕۆکەیەکی بچووکی ئەمبولانسیی لە کاتی گواستنەوەی منداڵێکی نەخۆش و دایک و باوکەکەیدا لە باکووری ڕۆژهەڵاتی فلادیلفیا کەوتووتەوە خوارەوە.
بەڕێوەبەرایەتیی فڕۆکەوانیی فیدراڵی بە پێگەی سێ ئێن ئێنی ڕاگەیاندووە، فڕۆکەکە جۆری LearJet 55 بووە و شەش کەسی تێدا بووە، بە ماوەیەکی کەم لە هەستانی لە فڕۆکەخانەی فلادیلفیا، کەوتووەتە خوارەوە و گڕی گرتووە.
فڕۆکەکە منداڵێکی مەکسیکی و دایک و باوکی تێدا بووە، پاش ئەوەی لە نەخۆشخانەیەکی فلادیلفیا چارە کراوە، بۆ مەکسیک گەڕاونەتەوە.
بەرگریی شارستانیی فلادیلفیاش ڕایگەیاند، هەر لە ئەنجامی کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەکەدا چەند خانوویەک سووتاون و بۆرییەکی گواستنەوەی گازیش زیانی پێ گەیشتووە.
پێش دوو ڕۆژ فڕۆکەیەکی سەر بەهێڵی ئاسمانیی ئەمەریکا نزیک فڕۆکەخانەی ڕۆناڵد ڕیگن لە واشنتن دی سی لەگەڵ هێلیکۆپتەرێکی سەربازیدا پێکیاندا دا.
لای خۆیەوە کۆشکی سپی ڕایگەیاند "فڕۆکە نەفەربەرەکە جۆری بۆمبارییە سی ئاڕ جی 700 بووە، 60 سەرنشین و چوار کارمەندی تێدا بووە، لە ویچیتای ویلایەتی کانساسەوە بەرەو واشنتن دی سی دەفڕی؛ سەعات پێنجی بەرەبەیانی ئەمڕۆ بە کاتی هەولێر، پێش نیشتنەوەی لە فڕۆکەخانەی ڕۆناڵد ڕیگن، لەگەڵ هێلیکۆپتەرێکی سەربازیی کە سێ سەربازی تێدا بووە، پێکیاندا داوە."
هەروا بەرپرسانی فڕۆکەخانەکە ڕایانگەیاند، فڕۆکەکە نەفەرهەڵگرەکە تێکشکاوە و کەوتووەتە ڕووباری بۆتۆماکی نزیک فڕۆکەخانەکە، غەواس و بەلەمی فریاگوزاری بەدوای ڕزگاربوواندا دەگەڕێن. چەندان جەستەی قوربانییەکانی پێکدادانەکە لە ڕووباری بۆتۆماکی نزیک فڕۆکەخانەکە دۆزراوەتەوە.
Another plane crash just now in Philadelphia; we can't rush to judgment until we know if the pilot is black or white.pic.twitter.com/7zSG1n0rn1
— Alex Cole (@acnewsitics) January 31, 2025