بۆچوونی جیاواز لەبارەی چۆنییەتی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی عێراق هەیە
بڕیاره ئۆكتۆبه‌ری ئه‌مساڵ هه‌ڵبژاردنی خولی شه‌شه‌می په‌رله‌مانی عێراق به‌ڕێوه بچێت؛ به‌ڵام هێشتا هێز و لایه‌نه سیاسییه‌كان له‌سه‌ر شێوازی یاسای هه‌ڵبژاردن و سیسته‌می دابه‌شكردنی كورسی و بازنه‌كانی هه‌ڵبژاردن نه‌گه‌یشتوونه‌ته ڕێككه‌وتنی كۆتایی.
به گوێره‌ی لێدوانه فه‌رمییه‌كانی كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، ئاماده‌ن له ئۆكتۆبه‌ری ئه‌مساڵ هه‌ڵبژاردنی خولی شه‌شه‌می په‌رله‌مانی عێراق به‌ڕێوه ببه‌ن. لە کاتێکدا مشتومڕی زۆر له‌سه‌ر یاسای هه‌ڵبژاردن له ئارادایه، به‌شێكی په‌یوه‌ندی به سیسته‌می سانت لیگۆ و بازنه‌كانی هه‌ڵبژاردنه‌وه هه‌یه، ئه‌وه‌ی ده‌مێنێته‌وه زیادكردنی ژماره‌ی كورسییه‌كانی په‌رله‌مانه كە پشت بە دوایین سه‌رژمێریی و ژماره‌ی دانیشتوان ببه‌سترێت.
له‌باره‌ی به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنێكی نوێ، محەممەد حەسسان، نوێنەری تایبەتی ئەمینداری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق ڕایگه‌یاند "عێراق لە بەردەم ئیستحقاقێکی دەستووریی گرنگدایە، ئەویش هەڵبژاردنەکانە، ئێمە متمانەمان بە توانای گەلی عێراق هەیە بۆ پیادەکردنی مافی دەستوورییان، ئەمەش بە هەڵبژاردنی ئەو سەرکردانە ده‌بێت کە ده‌توانن ئاوات و ئومێدەکانی خه‌ڵك دوور له تایفه‌گه‌ری و جیاكاری بەدی بهێنن."
سه‌باره‌ت به ڕێوشوێنه‌كانی هه‌ڵبژاردن، جومانه غه‌لای، گوته‌بێژی كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق ئاشكرای كردووه "بۆ هه‌ڵبژاردن پشت به یاسای هه‌ڵبژاردنی ژماره 12ی ساڵی 2018 ده‌به‌ستین." سەبارەت بە ژمارەی کورسییەکانیش، غه‌لای ڕایگه‌یاندووه "ئەم پرسه پەیوەستە بە یاساوه، بۆیه کۆمیسیۆن پابەندە بە یاسای ئێستای هەڵبژاردن کە 329 کورسی دیاری کردووە."
بۆ پرسی زیادكردنی كورسیی په‌رله‌مان، عه‌قیل فه‌تلاوی، گوته‌بێژی هاوپه‌یمانیی ده‌وڵه‌تی یاسا گوتی: حکوومەت ژمارەی عێراقییەکانی دەرەوەی وڵاتی هه‌ژمار نه‌كردووه و ڕێکارەکانی سەرژمێریش تەواو نه‌كراون، بۆیە ژمارەی نوێنەران تەنها لە 329 نوێنەردا دەمێنێتەوە.
له‌باره‌ی بازنهكانیشهوه، فه‌تلاوی ئاماژه‌ی بەوە دا "به‌شێك له لایه‌نه‌كان له‌گه‌ڵ یه‌ك بازنه‌ی هه‌ڵبژاردندان، هه‌ندێكیش دوو بازنه‌یان ده‌وێ، ئه‌م پرسه بۆ ڕێككه‌وتنه سیاسییه‌كان به‌جێ هێڵراوه."
له‌لای خۆیه‌وه مه‌دیحه موسه‌وی، په‌رله‌مانتاری هاوپه‌یمانیی فه‌تح ڕایگه‌یاندووه "دابه‌شبوونی سیاسیی گه‌وره له‌باره‌ی هه‌مواری یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كان هه‌یه، به جۆرێك هه‌ر لایه‌نێك هه‌وڵ ده‌دات بۆ به‌رژه‌وه‌ندیی خۆی یاساكه بگۆڕێت، ئه‌مه‌ش گرفتی گه‌وره له به‌رده‌م هه‌مواره‌كه‌دا دروست ده‌كات. ئەگهربێت و ڕێككه‌وتنی سیاسی ڕوو نه‌دات، ئه‌و كات به یاسای پێشوو هه‌ڵبژاردن به‌ڕێوه ده‌چێت."