پهیامی نێچیرڤان بارزانی له ساڵیادی شەهیدانی یهکی شوبات

نێچیرڤان بارزانی ڕایگەیاند، لە ساڵیادی شههیدانی یەکی شوباتدا تەنیا بە تەبایی و یەکڕیزیی دەتوانین دهستکهوت و مافەکانمان بپارێزین و ئامانجەکانمان بپێکین، ئەمەش باشترین وەفادارییە بەرانبەر گیانی شەهیدان.
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ شەممە 1ـی کانوونی دووەمی 2025، پەیامێکی لەبارەی ساڵیادی شههیدانی یەکی شوبات بڵاو کردەوە و ڕایگەیاند "له بیرەوەریی ساڵیادی شههیدانی یەکی شوباتدا، بەوپەڕی ڕێز و شکۆوە یادی شەهیدانمان دەکەینەوە و سەری ڕێز و نەوازش بۆ گیانی پاکیان دادەنەوێنین."
هەروەها سەرۆکی هەرێمی کوردستان گوتیشی: شههیدانی یەکی شوبات، بوونە سیمبۆلی خوێنی پێکەوەڕژاوی کوردستانییان بە دەستی تیرۆریستان کە بەبێ هیچ جیاوازییەک، گیانی ئەو پۆلە سەرکردە و تێکۆشەرەی گەلەکەمان و هاووڵاتییانی سڤیلی کوردستانیان کردە ئامانج."
نێچیرڤان بارزانی، باسی لەوەش کردووە "باشترین وەفاداری بۆ گیانی شەهیدان و ڕاستترین ڕێگەش بۆ بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریستان، تەنیا تەبایی و یەکڕیزییە، هەر بەوەش دەتوانین دهستکهوت و مافەکانمان بپارێزین و ئامانجەکانمان بپێکین."
ئاماژەشی داوە "پێویستە ساڵانە ئەم یادە و بیرهێنانەوەی ئەو تاوانە تیرۆریستییە بکەینە دەرفەتێک بۆ بەخۆداچوونەوە و هەوێنی پتەوکردنەوەی برایەتی و پێکەوەیی و هاوچارەنووسیمان."