تووشبووێكی دیكەی كۆرۆنا لە دەڤەری راپەڕین گیانی لەدەستدا
.

K24 - رانیە
كەسێكی دیكەی ھەڵگری ڤایرۆسی كۆرۆنا لە دەڤەری راپەڕین گیانی لەدەستدا.
پەیامنێری كوردستان24 لە دەڤەری راپەڕین رایگەیاند: "ئەمڕۆ تووشبووێکی دیكەی کۆرۆنا لە رانیە گیانی لەدەستدا، کە تەمەنی 65 ساڵە".
بەگوێرەی زانیارییەكانی پەیامنێرمان، تائێستا 5 كەس لە دەڤەری راپەڕین بەھۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە و 168 كەس لەو دەڤەرە ھەڵگری ڤایرۆسەكەن، لەو ژمارەیەش 18 كەسیان بە تەواوی چاكبوونەتەوە و رەوانەی ماڵەوە كراونەتەوە.