ئەو سوورییانەی دەگەڕێنەوە وڵاتەکەیان مافی مانەوەیان لە سوید لە دەست دەدەن
ئەو پەنابەرە سوورییانەی لە سویدەوە دەگەڕێنەوە سووریا ڕەنگە مافی مانەوەیان لە سوید لە دەست بدەن.
فەرمانگەی کۆچی سویدی بڵاوی کردەوە "ئەو پەنابەرە سوورییانەی مافی مانەوەیان لە سوید هەیە و سەردانی وڵاتی خۆیان دەکەنەوە، ئەگەری هەیە مافی مانەوەیان لە سوید لەدەست بدەن، چونکە مافی مانەوەیان لەسەر بنەمای بوونی مەترسی لەسەر ژیانیان لە سووریا، پێ دراوە.
بەگوێرەی ڕاگەیەنراوی فەرمانگەی کۆچی سویدی "ئەو پەنابەرە سوورییانەی سەردانی وڵاتی خۆیان دەکەنەوە، مانای وایە، چیتر پێویستیان بە مافی داڵدەدان و پاراستنیان لە سوید نییە، هەربۆیە مافی پەنابەرێتیان هەڵدەوەشێتەوە."
بەرەبەیانی ڕۆژی یەکشەممە،8ـی کانوونی یەکەمی 2024، هێزە چەکدارەکانی ئۆپۆزسیۆنی سووریا چوونە نێو دیمەشق و ڕژێمی بەشار ئەسەدیان ڕووخاند و کۆتاییان بە دەسەڵاتی ئەو بنەماڵەیە هێنا.