شازادە حەسەن بن تەڵال: پێویسته په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان ئوردن و هه‌رێمی كوردستان به‌هێز بكرێن

شاندێكی دامه‌زراوه‌ی 'كوردستان كرۆنیكڵ' به سه‌ردانێكی چه‌ند ڕۆژه له ئوردنه و له میانی سه‌ردانه‌كه‌یدا چاویان به شازاده حه‌سه‌ن بن ته‌ڵاڵ، شازادەی جێنشینی پێشووی ئوردن كه‌وت.
شه‌ممه، 1ـی شوباتی 2025، شاندێكی دامه‌زراوه‌ی 'كوردستان كرۆنیكڵ' كه ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژێكه له ئوردنه له لایه‌ن شازاده حه‌سه‌ن بن ته‌ڵال، شازادەی جێنشینی پێشووی ئوردن له عه‌ممانی پایته‌ختی ئه‌و وڵاته پێشوازییان لێ كرا.
شازاده حه‌سه‌ن بن ته‌ڵال له میانی چاوپێكه‌وتنه‌كه‌دا له‌گه‌ڵ شاندی دامه‌زراوه‌ی 'كوردستان كرۆنیكڵ'، جه‌ختی له‌سه‌ر ڕۆڵی هه‌رێمی كوردستان وه‌كوو به‌ره‌یه‌كی ستراتیجیی بۆ به‌دیهێنانی سه‌قامگیری، ئاسایش و ئاشتیی له ناوچه‌كه و ڕۆڵی هه‌رێمی كرده‌وه.
شازاده حه‌سه‌ن بن ته‌ڵاڵ هه‌روه‌ها دووپاتی كرده‌وه سه‌قامگیری له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست پشت به هاریكاریی نێوان پێكهاته سه‌ره‌كییه‌كانی ناوچه‌كه له كورد، عه‌ره‌ب، تورك و فارس ده‌به‌ستێت. سه‌رنجی بۆ ئه‌وه‌ش ڕ‌اكێشا، ئه‌زموونی مێژوویی سه‌لماندوویه‌تی هاریكاریی بووه‌ته هۆی وه‌رچه‌رخانه گه‌وره و ئه‌رێنییه‌كان.
شازاده حه‌سه‌ن بن ته‌ڵال له به‌شێكی دیكه‌ی چاوپێكه‌وتنه‌دا ئاماژه‌ی به په‌یوه‌ندیی پته‌وی نێوان ئوردن و هه‌رێمی كوردستان كرد و به پێویستی زانی په‌یوه‌ندییه ڕۆشنبیری و دیپلۆماسییه‌كان له نێوان هه‌ردوولادا به‌هێز بكرێن.
شاندی دامه‌زراوه‌ی 'كوردستان كرۆنیكڵ' له كۆتایی سه‌ردانه‌كه‌یاندا به‌شدارییان له كردنه‌وه‌ی 'ناوه‌ندیی دیالۆگی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست' له زانكۆی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له ئوردن كرد كه زیاتر له هه‌زار كه‌س له ڕێوڕه‌سمه‌كه‌دا به‌شدار بوون. شازاده حه‌سه‌ن بن ته‌ڵال ئاماده‌ییه‌كی دیاری له‌و گفتوگۆیانه‌دا هه‌بوو كه باس له ئایینده‌ی په‌یوه‌ندییه هه‌رێمییه‌كان و ڕۆڵی كوردستان ده‌كه‌ن.


