سعوودیە، میسر، ئوردن، ئیمارات و قەتەر: دامه‌زراندنی دوو ده‌وڵه‌ت بۆ فه‌ڵه‌ستینی و ئیسرائیلییه‌كان چاره‌سه‌ره

وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی پێنج له وڵاتانی عه‌ره‌بی كۆ ده‌بنه‌وه و هه‌ڵوێستی وڵاته‌كانیان به‌رانبه‌ر ڕاگواستنی فه‌ڵه‌ستینییه‌كان له خاكی خۆیان بۆ ده‌ره‌وه ده‌خه‌نه ڕوو؛ هاوكات خوازیارن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی نوێی ئه‌مه‌ریكا كار له پێناو جێبه‌جێكردنی دامه‌زراندنی دوو ده‌وڵه‌ت بۆ ئیسرائیلییه‌كان و فه‌ڵه‌ستینییه‌كان بكات.
شه‌ممه، 1ـی شوباتی 2025، وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌ر یه‌ك له سعوودیه، میسر، ئوردن، ئیمارات و قه‌ته‌ر له قاهیره كۆ بوونه‌وه و هه‌ڵوێستی وڵاته‌كانیان به‌رانبه‌ر ڕاگواستنی فه‌ڵه‌ستینییه‌كان له خاكی خۆیان و هاندانیان بۆ ده‌ره‌وه خسته ڕوو.
وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی سعوودیه، میسر، ئوردن، ئیمارات و قه‌ته‌ر له ڕاگه‌یه‌نراوی كۆتاییدا ڕاگواستنی فه‌ڵه‌ستنییه‌كانیان له خاكی خۆیان و ده‌ستبردن بۆ مافه‌كانیان ڕه‌ت كرده‌وه و جه‌ختیان كرده‌وه، خوازیارن له‌گه‌ڵ ئیداره‌ی دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا كار بكه‌ن بۆ به‌دیهێنانی ئاشتییه‌كی دادپه‌روه‌رانه و گشتگیر له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له‌سه‌ر بنه‌مای دامه‌زراندنی دوو ده‌وڵه‌ت بۆ ئیسرائیلی و فه‌ڵه‌ستینییه‌كان.
وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی سعوودیه، میسر، ئوردن، ئیمارات و قه‌ته‌ر هاوكات پێشوازییان له ڕێككه‌وتنی ئاگربه‌ستی غه‌ززه و گۆڕینه‌وه‌ی بارمته‌كان و گیراوه‌كان كردووه.
هاوكات پشتگیری خۆیان بۆ هه‌وڵه‌كان بۆ كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئیسرائیل له غه‌ززه ده‌ربڕیوه و نه‌یاره‌تی خۆیشان به‌رانبه‌ر هه‌ر جۆره هه‌وڵێك بۆ دابه‌شكردنی غه‌ززه نیشان داوه.
پێنجشه‌ممه، 30ـی كانوونی دووه‌می 2025، دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا ڕایگه‌یاند، ده‌یه‌وێت فه‌ڵه‌ستینییه‌كان له كه‌رتی غه‌ززه بۆ میسر و ئوردن ڕابگوازێت، به‌ڵام هه‌ردوو وڵات بیرۆكه‌كه‌یان ڕه‌ت كرده‌وه.