ئیلۆن ماسک: وەزارەتی گەنجینەی ئەمەریکا پارەی بە گرووپە تیرۆریستەکان داوە

ئیلۆن ماسک، ملیاردێری ئەمەریکی دەڵێت: وەزارەتی گەنجینەی ئەمەریکا لە سەردەمی ئیدارەی جۆو بایدن، پارەی بۆ گرووپە تیرۆریستییە ناسراوەکانی جیهان خەرج کردووە.
یەکشەممە، 2ـی شوباتی 2025، ئیلۆن ماسک، ملیاردێر و خاوەنی کۆمپانیای تێسلا، لە پلاتفۆرمی 'ئێکس' نووسیویەتی "تیمێکی ئۆفیسی حکوومەتی ئەمەریکا، گەیشتوونەتە ئەو ئەنجامەی کە فەرمانبەرانی وەزارەتی گەنجینەی ئەمەریکا، بەرپرسن لە خەرجکردنی ئەو پارانەی کە فەرمانی خەرجکردنیان پێ دراوە، تەنانەت ئەگەر بۆ گرووپە تیرۆریستییە ناسراوەکانیش بن."
ئاماژەی بەوەش کرد "وەزارەتی گەنجینەی ئەمەریکا، هیچ جۆرە خەرجکردنی پارەی ڕەت نەکردووەتەوە، تەنانەت بۆ ڕێکخراوە مەترسیدار و تاوانکارییەکانیش بووبێت."
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا، پۆستێکی نوێی بە ئیلۆن ماسک داوە، کارەکەشی کەمکردنەوەی خەرجییە زیادەکان و دووبارە ڕێکخستنەوە و پێداچوونەوەیە بە خەرجییەکانی حکوومەت.